سۆشیال میدیا

میدیاکان و راستی رووداوەکان..بینراو..بیستراو..سۆشیال میدیا!



ن/ کــــارزان ارشـــد عبداللە.
بەکلۆریۆس لە یاسا

لەدوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق.ژمارەیەکی پێوانە نەکراو لە رۆژنامە و گۆڤارو و میدیا بینراو و بیستراو و سۆشیامیدیا کەتنە بەر دیدو گوێی ھاولاتیانی ئەم ولاتە.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەمە ئەو ئازادییەیە کە گەلانی عێراق بانگەشەی بۆ دەکەن.
وە ھەروەھا لێرەدا ئەمە دەرکەوت کە ھەر حیزبەو ھەر کوتلەیەکی سیاسی بۆخۆی کۆمەلێک لە رۆژنامەو گۆڤار و رادیۆ و تێڤی داناوەو دروستی کردوە لە پێناو پروپاگەندە و نەخشە و پلان و پەیرە و پرۆگرامی تایبەتی خۆیان .سەبارەت بە احزاب ھەر احزابێک بۆ مەستێکی تایبەتی و شارەوە لە پشت ئەو راگەیاندنەدا وە پارەو پولێکی زۆر و کارمەند و دەزگای تایبەتی بەو بوارەی رێکخست و بلاوکراوەکانیان زیاتر بۆ مەبەستەکانی ھەلبژاردن و پروپاگەندەی تایبەتی بە خۆیانەوە دەکەن . وە ھەندێک جار ھەر حیزبەو بە پێی ستراتیژی بارودۆخی خۆیەوە دژی لایەنێکی تر دەجولێنێت و قسەو دەنگ و باسی زۆری لە دژی لایەنەکەی تری بلاوکردبێتەوە.وە زۆرجار ئەو رەفتار و گوفتارانەی راگەیاندن بەشێوەیەک بوە کە ناشرینترین و قێزەونی بە دەنگ و باسەکانی دیاربوە بوتە ھۆی لادان لە ئەدەب و ئەخلاقیەتی رەوشتی رۆژنامەگەری دەرچوەو دەرچوە لێی.
خۆلە خۆیدا پیشەی رۆژنامەگەری وەک پشەکانی تر بەندە بە کۆمەلێک بناغە و بنچینەی ئەخلاقییەوە کە رۆژنامە نوسان و خاوەن رۆژنامەکان لە رێگای سەندیگاکانیانەوە بۆ خۆیان داناوە دەبێ پێوەی پابەند بن. وەک دیارە ئەم پیشەیە لە ولاتە پێشکەوتوەکاندا بەو پەری سەربەخۆیی و ئازادیەوە دەدرێ بە رۆژنامەگەری.چونکە ھەموو ئەو دەزگایانەی راگەیاندن زمانحالی گرلن.بۆیە گرینگە دەبێ ھەر دەزگایەک لەمانە رێکخستن و پلانی تەواو بۆ ھەموو ئەندامەکانی ئەو پیشەیە و کارمەندانی رێک بخات. وە دەتوانم بلێم تا میللەت سەربەخۆیی بەدەست نەھێنێت یان دەولەت وکیانی سیاسی نەبێت راگەیاندن و سیاسەت بەیەکەوە ھەر ئاوێتە دەبن و گرێدەدرێن و زۆر قورسە لێک جیابکرێنەوە.
- [ ]


584بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Nov 25 2017 7:46PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ