کەرکوک

بە بەڵگەوە ... پارێزگاری دانراوی کەرکوک بڕیارێکی تری دژی کورد دەرکرد




لەسەر داوای ژمارەیەک عەرەبی تەعریب پارێزگاری کەرکوک کار بۆ تەعریبکردنەوەی گوندی تەرجیلی سەردەمیانەو داگیرکردنەوەی زەوی کورد دەکات و بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلانیش دژی دەوەستێتەوە.

دوای گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچەکە ژمارەیەک عەرەبی تەعریب کە تا پێش پرۆسەی ئازادیی بە پاڵپشتی بەعس زەوی و زاری کوردیان بە ناوی گرێبەستی کشتوکاڵیەوە داگیردبوو، داوایەک کە کۆپیەکی دەستی کوردستان چوار  کەوتووە، ئاراستەی راکان جبووری پارێزگاری کەرکوک دەکەن تا ھاوکارییان بێت لە داگیرکردنەوەی زەوی و زاری کورد و تەعریبکردنەوەی گوندی تەرجیلی سەردەمیانە.

لای خۆیەوە نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک بە واژۆی راکان جبوری نوسراوێک کە کۆپیەکی دەستی کوردستان چوار کەوتووە بە ژمارە ٤١٦٤ لە ٧ / ١١ / ٢٠١٧ ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قەرەحەسەن/ لەیلان و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی لەیلان دەکات و تیایدا داوایان لێدەکات رێوشوێنی تایبەت سەبارەت بە داواکارییەکە بگرنەبەر، ھەر بەپێی زانیارییەکانی ھەواڵ محەمەد وەیس بەڕەگەز تورکمانی شیعەو بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان دژی بڕیارەکە دەوەستێتەوەو کاری پێناکات.

گوندی تەرجیلی سەردەمیانە کۆنترین مستەوتەنەی تەعریبە لە ناوچەکەو حیزبی بەعس لە ساڵی ١٩٧٣وە زەوی کوردی لەو گوندە داوەتە عەرەبی خێلی عوبێد و چەندین ئاسانکاری بۆ کردوون.


کوردستان چوار - ھەواڵ نیوز


2174بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 25 2017 6:48PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ