رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەردۆغان: دوور نییە لەپێناو دژایەتی ھێزە کوردییەکان پەیوەندی بەئەسەدەوە بکەم




رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەدووری نازانێت لەپێناو زیاتر روبەڕوبوونەوەی خۆرئاوای کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد ئەنجام بدات.
ئەردۆغان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، راستە تورکیا لەسەرەتای سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە لە دژی رژێمەکەی بەشار ئەسەد بووەو ھاوکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریای کردووە، بەڵام لەسیاسەتیشدا ھیچ کاتێک دەرگای گفتوگۆ دانەخراوەو ھەمیشە بەکراوەیی دەمێنێتەوە.
وتیشی، تورکیاو حکومەتی سوریا لەدژی ھێزە کوردییەکانی خۆرئاوای کوردستان لەیەک بەرەدان و نایانەوێت کورد پێگەی خۆی لەباکووری سوریا بەھێز بکات، بۆیە ھیچ دوور نییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی کوردانی سوریا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.


293بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 24 2017 7:23PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ