رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رایان دیڵن: عەبادی هێزێکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکەی خورماتوو ناردووە


وتەبێژی ھاوپەیمانان لەبارەی ئەو گرووپە چەکدارەی لە نزیک خورماتوو پەیدابووە دەڵێت: "ئێمەش گوێمان لەو راپۆرتانە بووە. دەزانم کە عەبادی، سەرۆکوەزیران ھێزێکی ناوچەکەی بۆ ئەو شوێنە ناردووە بۆ دۆزینەوە و نەھێشتنی ھەر جۆرە گرووپێکی میلیشیایی کە لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری و کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقدا نین".

رایان دیڵن، گوتەبێژی ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی دژی داعش، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچە جێناکۆکەکان، دۆخی خورماتوو و ھەڕەشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان.

لەبارەی ئەو پرسیارەش ئایا چی دەکەن بۆ رێگەگرتن لە سەرھەڵدانەوەی داعش و گرووپی لەمشێوەیە، رایان دیڵن گوتی: "ھەمیشە ئەو ویستە ھەبووە بۆ رێگەگرتن لە شتی وەک داعش کە بگەڕێتەوە. ئێمەش یارمەتی حکومەتی عێراق دەدەین، ئەوەش لەڕێگەی ھەواڵگری و زانیارییەوە بۆئەوەی پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکانیان بکەین بۆ دۆزینەوەی ئەم ھەڕەشانە".


1351بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 24 2017 6:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ