رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

‌تره‌مپ بۆ ئه‌ردۆغان: ئاژاوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م



سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی ئەنجام بدات و رایگەیاند کە بەنیازە بە ئەردۆغان بڵێت:"ئەو ئاژاوەیە چارەسەر دەکات کە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکردووەتەوە.

ترەمپ رایگەیاندوە: "بەمەبەستی چارەسەری ئەو ئاژاوەیەی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە، بەیانی ئەمرۆ (بەکاتی ئەمریکا) پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدەدەم."

ترەمپ نوسیویەتی: "ئەو کارە چارەسەر دەکەم، بەڵام لەدەستدانی گیان و دۆلارەکان (شەش تریلیۆن - مەبەست تێچووی شەڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوڕاستە) ھەر لەسەرەتاوە ھەڵەبوو".


563بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 24 2017 6:09PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ