رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەبادی: دەسەڵات دەدەینە پارێزگاكان


حەیدەر عەبادی رایگەیاند: دەسەڵاتی دەدەینە پارێزگاکان و روبەڕووبونەوەی گەندەڵیش دروشم نابێت و کار بۆ پاکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن لەگەندەڵکاران.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئەمرۆ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، لەکۆبوونەوەی دەستەی باڵای ھەماھەنگی نێوان پارێزگاندا، حەیدەر عەبادی رایگەیاندوە دەبێت کێبڕکێی نێوان پارێزگاکان لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بێت بەھاووڵاتیان، ھەروەک تەئکیدی لەسەر پابەندی حکومەت کردۆتەوە بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگاکان.

عەبادی راشیگەیاندوە: روبەڕووبونەوەی گەندەڵی دروشم نابێت و کار بۆ پاکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن لەگەندەڵکاران و کارکردنشیان بۆ ئەو بابەتە داڕشتوەو بەھەموو ھێزێکیش بەرپەرچی گەندەڵکاران دەدەنەوە، ئاماژەی بەوەشداوە کە لەلایەن گەندەڵکارانەوە ھەڵمەتێک ھەیە بۆ تێکەڵکردنی دۆسیەکان و تۆمەتبارکردنی ھەمووان بەگەندەڵی.

سەرۆک وەزیرانی عیراق، لەو کۆبوونەوەیدا باسی لەوەشکردوە کە دەبێت ھەڵەی ئیداری و گەندەڵی راستەقینە لەیەکتر جیابکرێتەوە، لەبەرئەوەی گەندەڵی ناڕاستەوخۆ لەجێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەدا ھەبووە کە بۆ ھاووڵاتیان گرنگ نەبوون و لەکارە پێشینەکانی پارێزگاکانیش نەبووە، ئەوەش وایکردوە وڵات بە بەراورد بەو بودجە زۆرەی ھەبووە پێشنەکەوێت.

رونیشیکردۆتەوە کاری لەپێشینەیان بۆ پرۆژەکانی ئاو و کەرتەکانی تەندروستی و رێگاوبان دەبێت و پێویستیشە کارئاسانی بۆ وەبەرھێنەران بکرێت و پێشوازی لەکۆمپانیا جیھانییەکان بکرێت کە وەبەرھێنان لەعیراق دەکەن.

 لەبارەی ھەڵبژاردنەکانیشەوە، رایگەیاندوە: ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان لەکاتی دیاریکراوی دەستوری خۆیدا دەکرێت و لەسەر ھەموو لایەکیشە ھەوڵی بەشداری زۆرینەی دەنگداران بدات.


385بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 23 2017 6:46PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ