رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەقی وەڵامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ قاسم سلێمانی


بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش لە وەڵامی نامەکەی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەبارەت بە کۆتاییی دەسەڵاتی داعش جەختیان کردەوە: ئێوە بە تێکشکاندنی گرێی شێرپەنجەی داعش نەک ھەر خزمەتتان بە وڵاتانی ناوچەکە و جیھانی ئیسلام کرد بەڵکوو خزمەتتان بە ھەموو گەلان و تێکڕای مرۆڤایەتی کرد.

کوردپرێس- دەقی نامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەم شێوازەی خوارەوەیە:

بە ناوی خودای گەورە و مێھرەبان

سەرداری جێی شانازیی ئیسلام و مجاھد فی سبیل اللە حاج قاسم سلێمانی

دام توفیقە

سپاس بۆ خوای گەورە کە بە گیانفیدایی و موجاھیدەتی ئێوە و خێڵی مەزنی ھاوکارتان لە ھەموو ئاستێکدا بەرەکەتی عەتا فەرموو و شەجەرەی خەبیسەی داعشی بە دەست ئێوەی بەندەی ساڵح لە وڵاتی سووریا و عێراق بنبڕ کرد. ئەوەش نەک ھەر زەبرێک بوو لە گرووپی ستەمکار و ڕووڕەشی داعش بەڵکوو زەبرێکی کوشندەتر بوو لەو سیاسەتە پیسەی ئامانجەکەی پێکھێنانی شەڕی ناوخۆ لە ناوچەکە و تێکشکانی بەرخۆدانی دژە زایۆنی و لاواز کردنی دەوڵەتە سەربەخۆکان لەلایەن سەرۆکانی ئەو گرووپە بەلاڕێداچووە بوو. زەبر بوو لەو دەوڵەتانەی پێشوو و ئێستای ئەمریکا و ئەو ڕژێمانەی سەر بە ئەمریکان لە ناوچەکەدا کە ئەم گرووپەیان پێکھێنا و بە ھەموو لەونێک پشتیوانییان لێکرد تاوەکوو دەسەڵاتی نەحسی خۆیان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پەرە پێبدەن و ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیی بە سەردا زاڵ بکەن. ئێوە بە تێکشکاندنی ئەم گرێی شێرپەنجەیە نەک ھەر خزمەتتان بە وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ئیسلام کرد بەڵکوو خزمەتتان بە ھەموو گەلان و مرۆڤایەتیش کرد. ئەمە سەرکەوتنێکی خودایییە و نموونەی ئایەتی "و ما رمیتَ اژ رمیت و لکن اللە رمی" بوو کە بەھۆی گیانفیدایی و موجاھیدەتی شەو و ڕۆژیی ئێوە و ھاوڕێکانتان وەکوو پاداشتێک بە ئێوە بەخشراوە.

لای خۆمەوە لە قووڵاییی دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم و بەو حاڵەشەوە جەخت دەکەمەوە لە فێڵ و فریوی دوژمن خافڵ نەبن.

ئەوانەی سەرمایەی قورسیان دانابوو بۆ ئەم پیلانە پیسە، بێدەنگ دانانیشن و ھەوڵی ئەوە دەدەن پیلانەکەیان لە بەشێکی دیکەی ناوچەکەدا یان بە شێوازێکی‌تر دیسانەوە بخەنەوە گەڕ. پاراستنی ئەنگێزە، پاراستنی ھۆشیاری، پاراستنی یەکێتی، سڕینەوەی ھەر چەشنە پاشماوەیێکی مەترسیدار، چالاکیی فەرھەنگی و بە کورتی، ئامادەبوونی ھەمەلایەنە لە بیر نەکرێت. ئێوە و تێکڕای برا موجاھیدەکانتان لە وڵاتی عێراق و سووریا و ھەموو لایێک بە خودای گەورە ئەسپێرم و سڵاو و دوعای خێر بۆ ھەمووتان دەنێرم.

والسلام علیم و رحمەاللە

سەیید عەلی خامنەیی

٣٠ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٦

 


477بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 23 2017 3:15AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ