سۆشیال میدیا

کێی بەڕێزت؟


د.شیرکۆ عبداللە
+ ئەلەو ریفراندۆمە؟
ـ گیان ئەمرکە.
+ ئەرێ بۆ وات لێ کردین بەقوربان؟
ـ کێی جەنابت؟
+ دووزخورماتوو.
*****
ـ حساباتەکەت عەزێتت نادا حکومەت گیان؟
+ کێی بەڕێزت؟
ـ ھاووڵاتیم.
+ نەوەڵـڵا ھیچ عەزێتم نادات.. بۆ؟
ـ رۆحی ئێمەی دەرھێناوە.
*****
+ نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوار.
ـ کێم لەگەڵە؟
+ ژنم.. ژنی مافخوراو.. ئەڵێم بۆ لێمان ناپرسی؟
ـ پێم وتووە ئاگای لێت بێ.
+ بەکێت وتووە قوربان؟
ـ بە پیاو.
*****
+ ئەرێ تۆ ھەر ئەم دیوە خراپەت ھەیە؟
ـ چی بکەین خوا ھەر ئەوەی داوە.. ئەمرکە چیت ئەوێ؟
+ ئەڵێم تۆزێ رەحمت بێ ئەم کوردەش گوناحە.
ـ کوێت داوا کردووە عەزیزم؟
+ ماڵی رۆژگارخان نییە؟
ـ نەخێر خەپە گیان. خەستەخانەی سیلەکەیە.
*****
ـ شەقیش بەریت ناڕۆم.. ئەبێ بەو داخەوە بتنێمە چاڵ.
+ کێی تۆ؟
ـ حکومەتی ھەرێم.


875بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Nov 23 2017 3:09AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ