جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بە پێویستی نازانین نێوانگیریی هەرێمی کوردستان و بەغداد بکەین


ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم  باسی لەوە کرد پێویستیان بە لایەنی سێیەم ھەیە تا گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغداد ئامادەبێ، ھێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئەو ڕاپۆرتانەیان بینیوە کە ھەرێم داوای لە ئەمریکا کردووە نوێنەرێک بۆ نێوەندگیری لەنێوان ھەولێر و بەغداد دیاری بکات، بەلام ئەوان دیاریکردنی نوێنەر بە پێویست نازانن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا ھەرێم و بەغداد مێژووییەکی دوورودرێژیان پێکەوە ھەیە و خۆیان دەتوانن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.



844بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Nov 22 2017 10:58PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ