کەرکوک

یەکێتی سریەک لە ھێزەکانی بەرگری فریاکەوتنی گەراندەوە شاری کەرکوک و کوردستان چوار سیناریۆی گەرانەوەیان ئاشکرا دەکات




یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری کەرکوک لە دوای  جەند ھەوڵێک لە لایەن ئەو کەسانەی کە لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق نزیکن  لە ئیستادا رەزامەندیان وەرگرتووە بۆ گەرانەوەی سریەک لە ھێزەکانی بەرگری فریاکەوتن بۆ ناو شاری کەرکوک  بۆ پاراستنی  کەناڵی  کەرکوک و بورجی دابەش کردنی پەخشەکەی  تواندراوە ئەو رەزامەندیە بەدەست بھندرێت 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کوردستان چوار  دەستی کەوتووە :"لە لایەن بەرێوەبەری کەناڵی کەرکوک و جەند بەرپرسێکی یەکێتی لە شاری کەرکوک کە نزیکن لە ھێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی" رەزامەندیان وەرگرتووە بۆ گەرانەوەی سریەک لە ھێزەکانی بەرگری فریاکەوتن لە فەوجی تایبەتی  بەرێوەبەری گشتی ھێزەکانی بەرگری فریاکەوتن کە پێش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بارەگەی ئەو فەوجە لەناو شاری کەرکوک بوون 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کوردستان چوار دەستی کەوتووە :" رەزامەندی دراوە لە گەرانەوەی ئەو سریە کە بۆ پاراستی کەناڵی کەرکوک ھەر  تیمێک نابێت لە ١٥ کەس زیاتر بێت "و دەبێت ھەر تیمێک ٥ کلاشینکۆفیان پێبێت و  نابێت بەھیج شێوەیەک ئەرکەکانیان  لە دەرەوەی کەناڵی کەرکوک بێت تەنیا تەنیا لەناو بینای کەناڵی کەرکوک  ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن وە بۆ پاراستنی بورجی کەناڵەکە کە لە  گەرەکی تەپەدایە تەنیا رەزامەندی دراوە بۆ مانەوەی ھەرتێمێک نابێت لە دوو کەس زیاتر بێت ئەم بریارە  لە ئەمرۆوە جێ بەجێ کراوە ,



6051بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 22 2017 7:26PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ