کەرکوک

کوردستان چوار ناوی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی ئاشکرا دەکات کە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە



لە ئیستادا ھێزەکانی عەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک  دادگایەکی سەربازیان داناوە کە ھەرکەسێک دەتوانێت  سکاڵا لەو دادگایە تۆمار بکات   وە لە ئیستادا جەندین سکاڵای  لە بەرامبەر جەند بەرپرسێکی یەکێتی لە شاری کەرکوک  تۆمار کراوە   کوردستان چوار زانیاری لەسەر ناوەکانیان بەڵاودەکاتەوە 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کوردستان لە لیژنەی ئەمنی کەرکوک دەستی کەوتووە:"لە ئیستادا ژمارەیەک سکاڵای لەو دادگا سەربازیەکە  لەبەرامبەر جەند بەرپرسێکی یەکێتی تۆمار کراوە " کە  سکاڵاکانیش   بە پێی  "مادەی٤٢١ /رفاندن  لە یاسای سزادراوی عێراقی و مادەی ٤٠٦ / کوشتن لە یاسای سزادراوی عێراقی ٤٠٥/ یارمەتی دەر بۆ کوشتن لە یاسای سزادراوی عێراقی ٤٣٠ / ھەرەشەکردن لە یاسای سزادراوی عێراقی  ٤٤٤-٤٤٦- / دزی کردن لە یاسای سزادراوی عێراقی " وە  جەندین  مادەی تری تێدایە کە ئەوانیش ( رەشوەوەرگرتن و دەست بەسەر زەوی حکومەت)

بە پێی ئەو ناوانە بێت کە ئاراستەی ھێزە عێراقیەکان و لیژنەی ئەمنی کراوە   ھەر یەکە لە : 
موقەدەم قادر / جێگری بەرپرسی ھێزە رەشەکەی بەرپرسی مەڵبەند  کە جەندین تۆمەتی وەرگرتنی رەشوە و رفاندنی ئاراستە کراوە 
عەمید محمەد حاسلی / بەرێوەبەری ھێزەکانی قەزاوناجیەکانی ئاسایشی یەکێتی  کە تۆمەتی رفاندنی دراوەتە پاڵی کە ناوبرا کەسایەتیەکی بەھێزی ھەبوو لە دەستگیر کردنی تیرۆرست لە شاری کەرکوک 
 مامۆستا غغەفور  / جێگری مەڵبەندی  یەکێتی نیشتیمانی کرودستان / کە تۆمەتی رفاندن و  داگیرکردنی زەوی ئاراستە کراوە 
عەقید بکر رەزا /  بەرێوەبەری گشتی ھێزە زیادڕەویەکانی کەرکوک کە تۆمەتی رووخاندنی  خانووی عەرەبی دراوەتە پاڵی لە شاری کەرکوک 
عەقید محمەد سەعید / بەرێوەبەری پۆلیسی داقوق  لە ١٥ی ئۆکتۆبەر رێگری لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی کردووە لە بازگەی داقوق- کەرکوک 
خاڵۆ ئومێد / ئەندام مەڵبەندی کەرکوک /  بەرپرسی  دارای مەڵبەندی دووی کەرکوک و  بەرپرسی دارای لێپسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک کە تۆمەتی  دروست کردنی کەسانی لە یاسالادراو ( شەقاوە )   و وەرگرتنی رەشوە ی ئاراستەی کراوە 

بەڵام ھەر بەپێی زانیاریەکان ئەو سکاڵایانەی لەسەر ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوک  تۆمار کراوە  لە ئیستادا لە لایەن جەند بەرپرسێکی یەکێتیەوە کاری لەسەر کراوە  کە ھەڵبوەشێتەوە یەکێک لەو کەسانەی  کە سکاڵای لە ئاسۆ مامەند تۆمار کردووە بارزگانێکی کوردە وە ھاوکات  دوو   خێزانی شاری کەرکوکە کە تۆمەتی رفاندنی کورەکانیان ئاراستەی کردووە 


وە ھەر بە پێی زانیاریەکان لە ئیستادا  ئەو دادگا سەربازیەی لە کەرکوک کراوەتەوە  جەندین سکاڵای  تریان بەدەست گەیشتووە لەسەر جەند جێگر مەڵبەند و گارگێر مەڵبەند و ئەندام مەڵبەند و فەرماندە سەربازیەکانی یەکێتی   کە تێوەگلاون بەکاری بازرگانی و داگیکردنی زەوی و  رفاندنی ھاوڵاتیان لەشاری کەرکوک کوردستان چوار  بەم نزیکانە ناوەکانیان ئاشکرا دەکات ,



3739بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2017 1:08PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ