رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەرلەمانتارێك وادەی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدای ئاشكرا كرد


پەرلەمانتارێکی عیراق کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدای ئاشکرا کرد.
سەلیم شەوقی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاندووە: بەمزوانە گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر پرسەکانی خاڵە سنوورییەکان و سامانەکان و  دۆسیەی ئەمنی چەند ناوچەیەک دەستپێدەکەنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە پێشوازی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بە ھەنگاوێکی ئەرێنی و بەسەرەتایەکی باشی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەسەر بنەمای دەستوورو یاسا داناوە و تەئکیدیشیکردۆتەوە: کە بەمزوانە گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە: دیاریکردنی بودجەی دارایی پارێزگاکان دوور لە دانانی ژمارەی دانیشتوان و ئاستی ئاوەدانی پارێزگاکان کارێکەپیًچەوانەی یاسایە.


1834بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Nov 19 2017 7:48PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ