رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەڤیدیۆ...رەوتی سەدر خۆپیشاندانێك بەناوی نا بۆ بە میلیشیاكردنی حكومەت رێكدەخات


سەرۆکی رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت: گردبوونەوەیەکی ملیۆنی لەدژی بەمیلیشیاکردنی حکومەت رێکدەخات.
لەمیانی وتاری رۆژی ھەینی کە لەمزگەوتی کوفە پێشکەشیکرد، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر  وتی ھەوڵەکانم دەخەمەگەر بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە تەواوی پرۆسەی سیاسی و تەواوکردنی ئەو پرۆژەیەی لەگۆڕەپانی تەحریر دەستمانپێکرد، ئەوەش لەپێناو دروستکردنی حکومەتێکی بنکەفراوانی نا میلیشیایی و حزبی. 
موقتەدا سەدر رەخنەشی لەوانەگرت بەوانەی سکۆلاریزمەوە سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی دەکەن و وتی: ئەوانە سکۆلاریزم نین، بەڵکو کەسانێکی نەزانن بە بنەماکانی ئیسلام.
موقتەدا سەدر باسی لەو پرسانەش کرد لەسەر ئاینزای جەعفەری دەوترێت، بەتایبەتیش دوای ئەوەی لەپەرلەمان بڕیاڕ لەسەر جێبەجێکردنی ئاینزای جەعفەری درا لە یاسای باری کەسێتی، وتی ئەو لێدوانانەی لە شوێنەکەوتووانی سەر بە ئاینزای جەعفەرییەوە دەردەکرێت، وەک دەستدرێژیکردنە بۆ سەر ئاینزاکانی دیکە بۆ ئەوەی لەرووی سیاسییەوە بۆلای خۆیان رایبکێشن.





467بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Nov 17 2017 11:52PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ