رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لەسەر فەرماندە بێسەروشوێنەکەی سوپای سوریای دیموکرات روونکردنەوەیەکی بەڵاوکردەوە



فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، تەلال سلۆ وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەھۆی ئۆپراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا و بە ھاوکاری ژمارەیەک لە کەسوکاری بێسەروشوێن کراوە.

 لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، ھەواڵی دیارنەمانی عەمید تەلال سلۆ وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بووەتە ناونیشانی زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بۆ روونکردنەوەی ئەو بابەتەش، ئێمە لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات جەختدەکەینەوە لەوەی کە تەلال سلۆ لەگەڵ ھێزەکەی و لەسەر خواستی خۆی ڕازیبووە بێتەژێر چەتری ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە و پاشان پۆستی وتەبێژی ئەو ھێزانەی پێسپێردراوە و لەو پۆستەشدا ماوەتەوە تا ئەو کاتەی پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕاوە.

بەھۆی ئەوەی سلۆ جێگەی دیاربووە و ئەرکەکانی خۆی بە باشی ڕاپەڕاندووە، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕووبەڕووی فشار و گێچەڵ بووەتەوە وھەندێک کات گەیشتووەتە ھەڕەشە لێکردنی بە کوڕەکانی کە لە تورکیا نیشتەجێن.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەساتەوەختی یەکەمی پچڕانی پەیوەندی پێوەی دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کراوە، ھەرچەندە پێشتربەھۆی ئەو فشارانەی کە ڕووبەڕووی دەبۆوە و ڕێگربوون لە کارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکردووە، بۆیە دیارنەمانی پەیوەندی ھەیە بە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی دەزگای ھەواڵگری تورکیاکە بە ھاوکاری ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی ئەنجامدراوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتووە "ئێمە لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات جەختدەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان لە دژی تیرۆر و بەشداریکردن لە بنیاتنانی سوریای دیموکراتیدا کە شیاو بێت بۆ ھەموو ڕۆڵەکانی سوریا، بۆیە برایەتی ناو گەل تەرازووی کارکردنمان دەبێت، ئەو ڕوداوەش کارناکاتە سەر ھێزەکانمان، دواتریش ڕای گشتی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار دەکەینەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنی ١٥ی تشرینی دووەم چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، کە تەلال سلۆ وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە نھێنی و بە سەرپەرشتی دەزگای ھەواڵگری تورکیا لە ھەسەدە جیابووتەوە و پەیوەندی بەو گروپە ئۆپۆزسیۆنانەی سوریاوە کردووە کە سەر بە تورکیان و ناوبراویش چووەتە خاکی تورکیاوە.
لەسەر فەرماندە بێ سەوێونەکەی سوپای سوریای دموکرات روونکردنەوەیەکی بەڵاوکردەوە 
لە کاتی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە ساڵی ٢٠١٥، تەلال سلۆ بووەتە وتەبێژی ئەو ھێزانە.

تەلال سلۆ لە نەتەوەی تورکمانی سوریایە و پێشتر لە سوپای سوریا پلەی ئەفسەری ھەبووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سوریاوە دەستگیر کراوە دواتر ئازادکراوە و لە سوپا دوورخراوەتەوە.


963بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Nov 16 2017 7:00PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ