سۆشیال میدیا

عەلی حمە ساڵح وەزعەکەی شڵەقاند



لەم دۆخەشدا ھەر گەندەڵی 
عەلی حمە ساڵح

ھەرزان فرۆشکردنی نەوتی گەرمیان بۆ چەند کوڕە بەرپرسێک!

لەخراپترین دۆخی گوزەرانی خەڵکدا کوڕو براو کەسە نزیکەکانی چەند بەرپرسێک شەڕیانە لەسەر داگیرکردنی نەوتی چەند کێڵگەیەک بەنرخێک کە دیار نیە وبەبێ مونافەسەو موزایەدە کە قازانجەکەیان ملیۆنەھا دۆلارە

لە ٢/١١/٢٠١٧ بەپێی نوسراوێکی وەزارەری سامانە سروشتیەکان -دیارە نە وەزیری تیایەو نە بریکار- بەڕێەوەبەری کارگێڕی فەرمانی وەزاری دەرەکات بۆ کۆمپانیایەک کە نەوتی خاوی کێڵگەکانی گەرمیان و شیوەشان و ڕۆژانە ٥ ھەزار بەرمیل کۆندێسێتی کۆرۆمۆری دانا غازی پێ دەدرێ بەبێ ئەوەی نرخی پێدانی تێدا دیاری بکرێ! 
ئەمە بەبێ تەندەرو موزایەدە پێدانی ئەو بڕە زۆرە لەنەوتی خاو بەو کۆمپانیا بۆ پاڵاوگەی دوکان سەلمێنەری ئەوەیە نەوتی ھەرێم وەک پشک پشکێنە دەدرێ بە کوڕو کەسوکاری چەند بەرپرسێک کەنرخیشی بۆ دیاری ناکەن!!
بڕوا بکەن تەماتە لە عەلوە بەو جۆرە نافرۆشرێ!!! وەک ئەوەی ئەمانە نەوتی ھەرێمی پێ دەفرۆشن و تاڵانی دەکەن!
بەدوای ئەم ھەڕاج کردنەی نەوتی ھەرێمەوەین لەم کاتەدا کە خەلک لەخراپترین دۆخی داراییدایە، 
بە دوو مانگی داھاتی نەوتی ئەم شوێنانە کێشەی موچەی مامۆستای لەم دەڤەرە پێ چارەسەر دەکرێ، بەلام ئامادە نین داھاتەکەی بۆ خەڵک بێ بۆیە دەیدەن بەبرای کاک فڵانی حکومەت و کوڕی کاک فڵانی حزب!!
تێبینی: کاتی خۆی ئاشتی ھەورامی بێشەرمانەو بەدرۆوە دەیوت: ئەم پاڵاوگە ھی گۆڕانەو عەلی داوای نەوتی بۆ دەکات.



4393بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Nov 15 2017 7:05PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ