کەرکوک

واریسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له‌ كه‌ركوك شوقه‌كانیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌


راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لە رۆژی ٥ی ئەم مانگە بە نووسراوی ژمارە  ٧٥٩١ بڕیار دەدات، شوقەکانی گەڕەکی پەنجاعەلی و سەیادە کە بەشێکیان لەلایەن ئیدارەی پێشووی کەرکوک بە بڕیاری نەجمەدین کەریم پارێزگاری شارەکە بەسەر واریسی شەھیدانی شەڕی داعش کە زۆربەیان کەسووکاری پێشمەرگەن دابەشکرابوون، لێیان وەربگیرێتەوە.

لەسەر پشتیوانییەکانی لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە کەرکوک و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر دامەزراوەکانی شارەکە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی رۆژی ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧، بە دەنگی ١٧٣ پەرلەمانتار نەجمەدین کەریم-ی لە پۆستی پارێزگاری لادا، بەڵام نەجمەدین کەریم رایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لەکارەکانی، چونکە ئەو خەڵکی شارەکەو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەنگیان پێداوە.

رۆژی ٢٥-٩-٢٠١٧ ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان و شاری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامەکانیش ٩٣%ی دەنگی بەڵێَ بوو، بەڵام دواتر حکومەت و پەرلەمانی عیراق ژمارەیەک بڕیاریان لە دژی کوردستان دەکرد و ئێوارەی رۆژی ٢٩-٩-٢٠١٧ گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکان راگیران.

لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ھێرشی ھێزە عیراقییەکان بۆ کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکانی ھەرێم دەستی پێکرد و دوای کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە شاری کەرکوک و دووزخورماتوو و داقووقیان کۆنترۆڵ کردەوە و ئاڵای کوردستانیان لەسەر بینای پارێزگای کەرکوک داگرت و ئاڵای عیراقیان لە شوێنی ھەڵکرد.

دوای رووداوەکانی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ و کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەرکوک و دوزخورماتوو و ناوچە جێناکۆکەکان لە لایەن ھێزە عیراقییەکانەوە، نەجمەدین کەریم بەرەو ھەولێر ھەڵات، دواتر فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عیراق بڕیاری دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریمی ئیمزا کرد.

ھەمان رۆژ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دا راکان جبوری کە لە نەتەوەی عەرەبە بەوەکالەت ببێتە پارێزگاری شاری کەرکوک و لەوکاتەوە وەک پارێزگار لە شارەکەدا مامەڵە دەکات.



715بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 3:13AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ