کوردستان

مەلا بەختیار، داوای رسواكردنی دزەكان دەكات


لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت: ھەتا دزەکان رسوا نەکرێن، جارێکی تر متمانەی رای گشتی ناگەڕێتەوە.
مەلا بەختیار، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، نوسینێکی کورتی لەبارەی بە ھەدەردان‌و ئەو دزیانەی لە کوردستان دەکرێن، نوسیوەو، دەڵێت:   ئەو دزییانەی لە گەلێ بواری دیکەدا دەکرێن، چییانلێکراوە؟

دەقی نوسینەکە:

(٣)
رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار دەدزرێ!
"باس" لەلاپەڕە (٣)دا، راپۆرتێکی بەمانشێتی (رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار بۆ گروپی خیانەتەکەی ١٦/ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتی دەڕوات) بڵاوکردۆتەوە.
دوای کەتنی (١٦/ی ئۆکتۆبەر) داوای لێکۆڵینەوەو سزادانی تاوانبارانم کردووە. لەسەر ئەم ھەواڵەش دەڵێم: با پەرلەمانی کوردستان، بڕیاری لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە بدات. کە ساغبوەوە، دادگا توندترین سزا بسەپێنێ. دەشپرسم: ئەی دزو دزییەکانی پێشترو، ئەو دزییانەی لە گەلێ بواری دیکەدا دەکرێن، چییانلێکراوە؟ کوردستان، بانێک‌و دوو رەشەبای دزی نییە. دڵنیام، ھەتا دزەکان رسوا نەکرێن، جارێکی تر متمانەی رای گشتی بۆ یەکێتی‌و پارتی‌و ھەر لایەکی تریش ناگەڕێتەوە. ھەندێک حزب‌و سەدان سەرکردەو فەرماندەو فەرمانبەر، لەسەردەمی بەرەی کوردستانیەوە تەرەکیون. بەلافلێدان بۆی دەرناچن؟!


95بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 3:10AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ