کەرکوک

بەرپرسانی کەرکوک لە خاوەنی ھێزی تیابەتەوە بۆ جەند پاسەوانێک






ماوەی  جەند رۆژکە لە شاری کەرکوک  جەند بەرپرسێک وەک وەڵامێک بۆ  ئەو کەسانەی کە رایانگەیاندووە  بەرپرسانی کورد لە شاری کەرکوک بە بێ پاسەوان دەسورێنەوە  لە جەند رۆژی رابرودش  ئەو بەرپرسانە وەک وەڵامێک بۆ  قسانە  وێنەی خۆیان و پاسەوانەکانیان بەڵاوکردەوە  لەکاتێک دا  بەشێک لەو بەرپرسانە خاوەنی ھێزی تیابەتی خۆیان بوو ن کە وەک و ھێزی  فەرمی  لە شاری کەرکوک جێگیر کرابوون و تەنیا فەرمانیان لەو بەرپرسانە وەردەگرت لە ئیستادا ھیج بەرپرسێکی کورد لە شاری کەرکوک  خاوەنی ھیج ھێزێکی تایبەت نیە تەنیا جەند پاسەوانێکی کەمیان لەگەڵ دایە ,

بە پێی ئەو بەدواداجونەی  کوردستان چوار ئەنجامی داوە  ئەو بەرپرسانیە لە شاری کەرکوک خاوەنی ھێز بوونە ھەر یەکە لە :

ئاسۆ مامەند  خاوەنی ھێزە رەشەکە و  ھێزە تایبەتەکەی یەکێتی بوو 
محمەد خورشید خاوەنی ھێزێکی تیابەت بوو کە  لە ٥٠ پێشمەرگیە زێرەفانی پێک ھاتبوو 
جەعفەر شیخ مستەفا  خاوەنی ھێزی کۆماندۆ  و ھێزی کوبرا بوو لە شاری کەرکوک 
وەستا رەسوڵ خاوەنی ھێزی تایبەتی محوەری جوار بوو 
خەتاب عمەر  ھێزی وەڵام دانەوەی خێرا کە بە تدخول سریع ناسراو بوون پاسەوانی ناوبراویان دەکرد


ئەمە جگە لەوەی بەرپرسانی باڵای یەکێتی و پارتی لە شاری کەرکوک  وەک و پاسەوانی تیابەتی خۆیان ھەموویان زیاتر لە ٣٠ پاسەوان و کەژاوەیەکی ئوتوبێل بوون کە کەمتر نەبوو لە  ٤ ئوتومبێل بەڵام ئیستا ھەموو ئاراستەکان بۆ ئەو بەرپرسانە پێجەوانە بۆتەوە .


2124بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 11:10PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ