کوردستان

كۆسرەت رەسوڵ بۆ چارەسەر دەبرێتە ئەڵمانیا


دوای تەواوبونی ئامادەکارییەکان لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی رەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت بۆ چارەسەری پزیشکی.
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی کۆچکردوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سایتی (غەد پرێس)ی راگەیاندوە، لە دو رۆژی رابردودا باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ زۆر باشبوەو رۆژی سێشەممە توانیویەتی قسە بکات، خێزانی ناوبراو بەنیازن رەوانەی ئەوروپای بکەن بۆئەوەی لە ئەڵمانیا پشکنینی پێویستی بۆ بکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەشیکردوە، دوای تەواوبونی ئامادەکارییەکان لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی، رەنگە سبەینێ چوارشەممە یاخود پێنجشەممە کۆسرەت رەسوڵ عەلی رەوانەی ئەڵمانیا بکرێت.


1416بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 10:02PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ