راپۆرت و لێکۆڵینەوە

رزگار عەلی ١٥ رۆژە لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە وتەنیا سەیری یارگاکە ئەکات ئەوێت بۆ جاری دووەم یاری بکاتەوە



رزگاری عەلی لە پێش ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کاری پارێزگاری شاری کەرکوکی دەکرد لە دەرەوەی شاری کەرکوک بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٥ - تا ساڵی ٢٠١١ سەرۆکی ئەنجومەی پارێزگای کەرکوک بووە کە بەشێوەیەک دەسەڵاتەکانی لە سەرووی پارێزگاری کەرکوکەوە بووە جونکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک باڵادەست بوو لە کۆتای ٢٠١١ کاتی یاری کردنی رزگار عەلی کۆتیا پێھات بۆ کاتێکی دیاری نەکراو ئیستا یەکێتی دەیەوێت دیسان رزگار عەلی وەک و یاریزانێک لە یاریگاکە یاری پێبکاتەوە رزگار عەلیش ماوەی ١٥رۆژە خۆی بۆ ئەو یاریە ئامادەکردووە بە شێوەیەکی یەدەگ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە لە شاری کەرکوک لە یارگاکە دەروانێت کە جۆن و بەکام شێوە دەست بە یاری بکاتەوە لەو گۆڕپانەی کە یاری کردن بۆ سەرکەوتن ئەستەمە جونکە خاوەنی یاریگاکەی کە حزبەکەی جەنابیەتی لە ئیستادا بەشێکی زۆری ھەندەرانی لێ توۆڕەن نایانەوێت بە نەخشەیەکی لاواز و لە بیرکردنی یاریەکی دۆڕاو وا زوو ئاش ببنەوە ,

تێروانی رزگار عەلی بۆ یاریکردن تەواو شێوەیەکی پێجەوانەیە بۆ سیاسیەکی بەھێز ئەگەر بیەوێت یاریەکە بە شێوەیەکی خێرا و بەرنامەدارێژراو یاریەکە بەرێتەوە,جونکە حزبەکەی ئەوەندە لە خەمی یارپێکردنی رزگار عەلی دایە ئەوەندە لەخەمی خۆریخستنەوەی تیمەکانی و دانانی نەخشەیەکی بەھێز نیە کە ئەمەش لە ئیستاوە ھاندارانی یەکێتی بێ ئومێد کردووە لە بردنەوەی یاریەکە بەشێوەیەکی یاسای و لەکاتی خۆی بێ زیادکردنی کات , 

لە ھەموو یاریەک ھەندەران ھۆکاری سەکەوتنی تیمەکەیانن لە ئیستادا لایەنگرانی یەکێتی نایانەوێت ھاندەری بۆ حزبەکەیان بکەن تا قەرەبووی ئەو یاریە شکتە نەکاتەوە کە لە یاریگای خۆی توشی بوو وە راھێنەری بەھێز دەتوانێت ھەموو یاریەک بەرێتەوە بە پشتوانی یاریزانەکان و ھەندەرانی بەڵام لە ئیستادا لە یاریگای کەرکوک راھێنەرێکی وا بونی نیە کە ھەندەرانی و یاریزان لەیەک سپبەر کۆبکاتەوە وە بەشێک لە ھاندەرانی یەکێتی لە کەرکوک رزگار عەلی بەیاریزانێکی باش نازانن بۆ یاریکی کردن لەم کاتە ناسکە جونکە پێشتر یاری ئەنجام داوە و نەی توانیوە دڵی ھەندەرانی بۆخی رابکیشێت وە بەشێکی تر لایەنگرانی یەکێتی بیان باشترە لە بێ یاریزانی رزگار عەلی یاریکە ئەنجام بدات تا ھیج نەبێت ئەگەرێک بۆ ھەندارانی یەکێتی بگەرێنێتەوە 

وە بەشێک لە شیکاری ئەو یاریە لە لایەن جاودیرانەوە بە کۆتای یاری رزگار عەلی دادەنێن لە یاریگای کەرکوک جونکە لەئەگەری شکست ھێنانی ئیتر ھیج کاتێکی بۆ درێژناکرێتەوە یان بۆندەکەی تازە  ناکرێتەوە و ئەستەمە جارێکی تر لە یاریگای کەرکوک یاری بکاتەوە بۆیە مەترسیدارتین یاری رزگار عەلی ئەنجام ئەدات لە ژیانی وەرزشی خۆی .

ئەو تیمەی کە رزگار عەلی ئەیەوێت لەگەڵ یاری بکات ھەموو رێوشوێنی ئەمنی جاودێری یاریگایان کنترۆڵکردووە و توانیویانە بەشێکی زۆری لە ھەندارانی یەکێتی لەناو یاریگای خۆی دژایان ببێتەوە وە ھەموو دادوەرانی ئەو یاریە لە ئیستادا لە لایەن تیمی بەرامبەرەوە کۆنترۆڵ کراوە کە بڕیارەکان بەخواستی ئەوان دەبێت دەربکات وە تیمی ھاورێی یەکێتیش کە پارتی دیمکراتی کوردستانە لە لایەن ئەو تیمەی کە یەکێتی دەیەوێت رزگار عەلی لە بەرامبەری یاری پێبکات لە ئیستادا دژایەتی رزگار عەلی ئەکەن بۆ یاری کردن لەو یاریە ,

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین تەنیا دواخستنی یاری کردن بە رزگار عەلی لەو یاریە باشترین کارە کە یەکێتی بۆ لایەنگرانی ئەنجامی بدات تا کیشەکانی ئەو یاریە بە شێوەیەکی سەرەکی جارەسەر دەکات ھاندەرانی شات بکاتەوە و یارێگاگەشی بە شێوەیەکی فەرمی لە رووی ئەمنی و جاودێریەوە بخزاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە .

محمەد عەلی شوانی 


1646بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 9:20PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ