رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عه‌بادی: حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌نده‌ به‌سه‌رفكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا جارێکی تر دووپاتیکردەوە کە حکومەتەکەی پابەندە بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

عەبادی لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەنووسیەی ئەمڕۆیدا بەڵێنیدا بێ ھیچ توندوتیژییەک کۆنترۆڵی دەروازە سنورییەکان بکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ھەفتەی ڕابردوو ٧ی تشرینی دووەم حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی موچەخۆرانی ھەرێم بۆ ئەوەی موچەکانیان بۆ خەرج بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە پێویستە سەرجەم داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت.


845بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 7:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ