کوردستان

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم تەقەی تێکەوت



لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر نێوانی یەکێتی و پارتی بەدۆخێکی خراپ و ھەستیار تێدەپەرێت ئەو ناکۆکیانە گواستراوەتەوە بۆ ناو ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم کە لە لایەن مەسرور بارزانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە ئیستادا بەھۆی فەرمان وەرگرت لە برایەکی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێم سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لاھور شێخ جەنگی" ناکۆکی کەوتۆتە نێوان دەزگای دژەتیرۆر سەر بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم" ,

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرجاوەیەکی ئەمنی پارتی دەست کوردستان چوار کەوتووە"ئەنجومەنی ئاسایشی رەزامەندی نەداوە بۆ سەرف کرندی مووجەی دەزگای دژەتیرۆر " جونکە لە ’’١٦ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر فەرمانیان لە ئاراس جەنگی وەرگتووە کە ھیج پەیوەندیەکی بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم و دەزگای دژەتیرۆرەوە نیە ‘‘جوڵاندنی ئەو ھێزانە بێ رەزامەندی ئەنجومەی ئاسایشی بووە و فەرمانیان لە کەسێک وەرگرتووە کەھیج پلەیەکی لە ناو ئەو ھێزانە نیە ,

بە پێی بەدواداجونێک کوردستان چوار زانیاری دەست کەوتووە :"یەکێک لەو ھۆکارانەی کە ئەو ناکۆکیەی لە نێوان ئەنجومەی ئاسایش ھەرێم روویداوە لێدوانەکانی ئاراس جەنگی بووە کە ھیرشی توندی کردۆتە سەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستان ",

لە ئیستادا بەپێی زانیاریەکانی کوردستان چوار :"دەزگای دژەتیرۆری سەر بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێم دەزگای دژەتیرۆر مووجەیان بۆ سەرف نەکراوە "بەڵام کۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی دەزگای دژەتیرۆر لە گەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم بەردەوامە بۆ جارەسەرکردنی کیشەی نێوانیان .


11239بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 7:04PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ