ئابوری

حکومەتی عێراق: هەواڵی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران ڕاست نییە


ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن حکومەت موچەی فەرمانبەران بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ کەمدەکاتەوە، ھیچ بنەمایەکی راستی نییە.

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و روونیکردەوە، ھیچ بڕگەیەک لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی باسی لە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران نەکردووە، بۆیە ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن، ڕاست نین، وەکو ھەندێک پەرلەمانتار ئاماژەیان پێی کردبوو.

ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە وەڵامی لێدوانێکی مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان دێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە وتی، زانیارییان ھەیە لە چوارچێوەی رێککەوتنی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی، خەرجییەکان کەمبکرێنەوە.

بەپێی لێدوانەکەی مەسعود حەیدەر، لەو چواچێوەیەدا حکومەت بڕیاری لە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی داوە بەڕیژەی لەسەدا ٢٠ لە نزمترین پلەی وەزیفییەوە دەستپێدەکات بۆ باڵاترین پلە، بەو کەمکردنەوەیەش حکومەت حەوت ترلیۆن دیناری بۆ دەگەڕیتەوە، لەکۆی ٣٦ ترلیۆنی موچەی گشتیی فەرمانبەرانی دەوڵەت.


303بینین‌‌‌
4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 7:01PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ