کوردستان

یەکێتی پەیامێکی توندی ئاراستەی حکومەتی ناوەند کرد




مەکتەبی سیاسی یەکێتی ھێرش دەکاتە سەر حکومەتی بەغداو دەڵێت " حکومەتی عیراقی، لەباتی پیلانی عەسکەری و دەستی بەدەستی پێکردنی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، ھەم بەھانای راستەقینەی خەڵکەوە بێت و ھەمیش، زوو ھەنگاوی راستگۆیانە بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێت".

ئەو ھێرشەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە لەدوای ١٦ تشرینی دووەم وداگیرکردنی کەرکوک لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە، یەکێتی ئاستی رەخەنگرتنی لە حکومەتی بەغدا بەشێوەیەکی زۆر لاواز بووە. 

ئەمەش راگەیەندراوەکە:

شەوی (١٢)ی ئەم مانگە، سەرباری ئەو ھەموو کێشە ئابورییەی خەڵک و دۆخی نەخوازراوی سیاسیی و شەڕو شۆڕ پێفرۆشتنی کوردستان، لەکاتێکیشدا زیاتر لە (١٥٠) ھەزار ھاووڵاتی کەرکوک، دوزخورماتوو، داقوق، پردێ، شەنگال و تازە خورماتوو، ئاوارەبوون و بێ دەرەتان کەوتونەتە بەر کزە بای ساردی پاییز. لەڕێکەوتێکی نالەباردا، بومەلەرزە، رۆژھەڵات و باشوری کوردستانی ھەژاندو سەرەنجام، دەوروبەری (٤٠٠) قوربانی  و ھەزاران بریندارو کۆستی تری کوردەواری، دووچاری نەتەوە ستەمدیدەکەمان بوو، سەدان ماڵ و دوکان و دامەزراوەش، داڕوخان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدۆخێکی نالەباردا، بۆ ئەم کۆستەی بومەلەرزەکەی کوردستان، ھاوخەمی دەردەبڕێ. ئاشکراشە حکومەتی ھەرێم، دوو ملیۆن ئاوارەی لەکاتی لێقەومانی ھێرشەکانی داعشدا داڵدەداو خزمەتیکردن ئێستاش کاتێتی، لەبەر قەیرانی دارایی لەکوردستاندا، بەزوترین کات رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەھانای خەڵکی لێقەوماوەوە بێن.
حکومەتی عیراقیش، لەباتی پیلانی عەسکەری و دەستی بەدەستی پێکردنی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، ھەم بەھانای راستەقینەی خەڵکەوە بێت و ھەمیش، زوو ھەنگاوی راستگۆیانە بەپێی دەستورو شایستە داراییەکانی ھەرێمەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و قەیرانە داراییەکان بنێ. سوپاسی حکومەتی تورکیاش دەکەین، یەکەمین وڵات بوو، ھاوکاری گەیاندە لێقەوماوان.

بێگومان، بەھەمان پەرۆشی و دەروونی پڕ لەخەمەوە، بیرمان لای کەسوکاری قوربانی و لێقەوماوانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستانە، کە بەداخەوە، زۆر زیاتر لەباشوری کوردستان، خەڵکەکەی دووچاری قوربانی و ماڵوێرانی بون.
ھەزاران سڵاو لەگیانی پاکی قوربانیان و، ھیوای زوو چاکبونەوەی بریندارەکان و دەستبەجێش، گەیاندنی کۆمەک، بەخەڵکی ماڵ و موڵک روخاو دەکەین.

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٠١٧/١١/١٣


5437بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 3:19AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ