کوردستان

بەوێنە ....دکتۆر نەجمەدین ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی کۆسرەت ڕەسوڵی کرد لە شاری سلێمانی


نەجمەدین کەریم بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی کۆسرەت رەسول سەردانی سلێمانی دەکات و دەڵێت "ھەمووکاتیک کاک کۆسرەت گیان فیدای رێگای رزگاری گەلەکەمان بووە و داستان و شۆڕش نەبووە خوێنی تێدا نەڕشتبێت".

رۆژی دووشەممە ١٣-١١-٢٠١٧، لە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی نەجمەدین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

سەردانی نەجمەدین کەریم بۆ لای کۆسرەت رەسول بەیاوەری دەرباز کۆسرەت رەسول بووە و رایگەیاندووە "ھەڤال کۆسرەت رەسول جگە لەوەی جێگری یەکەمی سکرتیری یەکێتیی یە، پێشمەرگەیەکی قارەمانە و پیاوێکی پۆڵایە و شاخێک بووە لەپێش دووژمنانی گەلەکەمان".



نەجمەدین کەریم دەشڵێت "ھەمووکاتێک کاک کۆسرەت رەسول گیان فیدای رێگای رزگاری گەلەکەمان بووە و داستان و شۆڕش نەبووە کە خوێنی تێدا نەڕشتبێت، بۆیە لەخودا داوکارین کە بەزووترین کات باری تەندروستی باشبێت و بۆ نەتەوەکەمان بیھێڵتەوە".


37446بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 11:45PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ