رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ھێزەکانی عیراق دەیانەوێت دەست بەسەر جەند ناوجەیەکی تر بگرن


رۆژنامەیەکی سعودی دەڵێت، لە چەند رۆژی داھاتودا، ھێزەکانی عیراق دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی شێخان و باشیک و فیشخابور.
رۆژنامەی وەتەنی سعودی بڵاویکردەوە، بەڵگەنامەیەکی تایبەت ھەبوە بۆ دیاریکردنی سنوری ھەرێمی کوردستان کە بە ھێڵی شین ناسراوە، بەڵام ئەو بەڵگەنامەیە لەو سەردەمەی ھۆشیار زێباری وەزیری دەرەوە بوە، دیار نەماوە، ئێستاش عیراق وێنەیەکی تری ئەو بەڵگەنامەیەی لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەستکەوتوە.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە دەڵێت، دوای دەسکەوتنی ئەو بەڵگەنامەیە، عیراق یەکلابۆتەوە کە ناوچەکانی باشیک و شیخان و فیشخابور لە دەرەوەی ھێڵی شین بون، بۆیە لە چەند رۆژی داھاتودا ھێزە عیراقییەکان دەگەڕێنەوە ئەو ناوچانە.


5429بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 8:25PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ