کوردستان

نەخۆش کەوتنی کۆسرەت رەسوڵ ھیندەی تری لایەنە کوردیەکان لە رێکەوتن دوور خستنەوە




کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری کشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  کە ماوەی جەند رۆژێکە باری تەندروستی ناجیگیرە  لە ژێر تەندروستی وردی پزیشکی دایە ,  نەخۆش کەوتنی کۆسرەت رەسوڵ کیشەکانی ناو یەکێتی ھێندەی تری قوڵتر دەکاتەوە  کە نەتواندرێت ھیج ھەنگاوێک بەرەو پێشەوە بروات ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتیش وەک و خۆی دەمینێتەوە ,

وە لە ئیستادا نێوانی یەکێتی و پارتی  لە رەوشێکی زۆر خراب دایە  کە پارتی دیموکراتی کوردستان  ئامادە نەبوونە لەگەڵ بەرەیەکی یەکێتی  گفتوگۆ بکەن لە بەر رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە نێوانی پارتی و بەرەیەکی یەکێتی بردە قۆناخێکی ھەستیارو مەتدرسیدار کە لە رێگەی راگەیاندنەکانیانەوە ھیرشی توندیان ئەکردە سەر یەکتری بەڵام کۆسرەت رەسوڵ توانی رەوشکە بەشێوەیەک ئارام بکاتەوە کە نێوانگری ھەر دوولای کرد بۆ لێکتێگەیشت و جارەسەری کیشەکان بەڕێی گفتوگۆ  کە تواندرا لە لایەن ھەردوولاوە ھیرشی راگەیاندنەکانەوە رابگرن بۆ سەر یەکتری .

ئەویە جێگای ئاماژەپێکردنە لە ئیستا بە جۆڵکردنی  گۆڕەپانەکە کیشەکانی یەکێتی و پارتی و  کیشە ناوخۆیەکانی یەکێتی  سەرھەڵدەداتەوە   جونکە پارتی دیمکراتی کوردستان بەھیج شێوەیەک ئامادە نین لەگەڵ بەرەیەکی یەکێتی دابنیش و گفتوگۆ بکەن وە ئەو بەرەی یەکێتیش بەھەمان شیوە  ,
وە جارەسەری کیشەکانی ناویەکێتی کۆسرەت رەسوڵ  ھەموو ھەنگاوەکانی ناوە تا لە رێگەی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کێشەکان جارەسەربکرێت  وە لە ئیستادا کەسی یەکەمی ناو یەکێتیە بۆ بڕیار دان  .



1432بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 8:07PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ