کوردستان

په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و


کوردستانیانی خۆشەویست،


بەداخەوە، ئەمشەو ١٢/١٣_١١_٢٠١٧ بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی ھەژاند و بووە ھۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین ھاووڵاتی لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و ھەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە ھاوکاریی ھاووڵاتیان دەکەین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانەوە بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ ھاوکاریکردنی ھاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.

بەم بۆنەیەشەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە کارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ ھەر ھەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ ھاوکاریکردنی برینداران و ھاووڵاتیان.

لە پەروەردگاری مەزن داواکارین گیانی قوربانییان بە بەھشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ ھاووڵاتییان دەخوازین.

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
١٢/١٣-١١_٢٠١٧


470بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 12:55AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ