کوردستان

وه‌زیری کشتوکاڵ: داوا له‌ دانیشتوانی نزیک به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌که‌ین ماڵه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن


ڕاگەیەندراوێکی گرنگ لە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
بەداخەوە بەھۆی زەمینلەرزەکەی ئەمشەوەوە زیان بە بەنداوی دەربەندیخان گەیشتووە و, تیمەکانمان لە ھەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە و زانینی ئاستی زیانەکان بەتایبەتی بەشەکانی ژێرەوە کە بنچینەی بەنداوەکان .
بۆ ئەو مەبەستەش بەڕیوەبەری گشتی بەنداوەکان لە وەزارەت ڕاسپێردراوە کە لەگەڵ تیمێکی پسپۆڕ بگەنە بەنداوی دەربەندیخان .
بەم بۆنەیەوە داوا لە ھەموو ئەو ھاوڵاتیانە دەکەین کە ماڵەکانیان نزیک بەنداوەکەن ئەمشەو بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ماڵەکانیان چۆڵ بکەن .
لە کۆتاییدا داوا لە خوای گەورە دەکەم شەھیدەکانی ئەمشەو زەمینلەرزەکە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات و ئەمە دوا ڕوداوی لەو جۆرە بێت کە ڕوو لە وڵاتەکەمان دەکات
عەبدولستار مەجید
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو


495بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 12:50AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ