لە کەرکوک ھیرش کرایە سەر مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی
لە رێگای حەولیەکەی شاری کەرکوک کە دەکەوێتە سەر رێگای کەرکوک سلێمانی لە لایەن جەند جەکدارێکەوە ھێرش کرایە سەر مەفرەزەیەکی ھێزە عێراقیەکان پێکدادان لە نێوانانیان روویدا و تا ئیستا زیانەکانی ئەو ھیرشە نەزانراوە ,
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە ژمارەیەک جەکدار کە بە جەکی جۆری RPG ھیرشیان کردوتە سەر مەفرەزەیەکی ھێزەکانی عێراقی کە لە رێکای حەولیەکەی شاری کەرکوک جێگیر کراون کە ئەو ھێزانە جلی سوپای عێراقیان لەبەر کردووە بەڵام بە پێی زانیاریەکانی کوردستان چوار ئەو ھێزانە سەر بە عەسائبی ئەھلی حەقی ھێزەکانی حەشدی شەعبین تا ئیستا زیانی گیانی ھەردوو لا نەزانراوە بەڵام زیانی مادی بە ھێزە عێراقیەکان گەیشتووە .
|