لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە جیاجیاکان ئاماژەیان بەوەکرد بومەلەرزەکە لە ھەموو ناوچە جیاجیاکان ھەستی پێکراوە و گوڕەکەی بەھێز بووە.
بەھۆی خایاندنی ماوەی بومەلەرزەکەوە ھاووڵاتیان لەترسان لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ھاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان.
ئاژانسەکان ھەواڵ بڵاویانکردەوە، دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، گوڕی ئەو بومەلەرزەیەی کە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان گرتووەتەوە ٧.٢ پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر.
لەلایەکی ترەوە سەنتەری بومەلەرزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، سەنتەری رودانی بومەلەرزەکە لە ناوچەیەکی سنوری نێوان ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەڵەبجە و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بووە.