کوردستان

موچەی ئەم کارمەندانە کەم دەکرێتەوە بزانە چەند کەم دەکرێتەوە؟


بەھۆی کەمبوونەوەی داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم، لەمانگی داھاتووەوە، بەشێک لە موچەی ھێزەکانی ئاسایش پاشەکەوت دەکرێت، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت: بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین.

بەپێی  ھەواڵێکی تٶڕی ھەواڵی سلێمانی ، بەھۆی کەمبوونەوەی داھاتی نەوت، حکومەتی ھەرێم تاوتوێی پاشەکەوتکردنی بەشێک لە موچەی کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایش دەکات.

زانیاریەکان ئاماژەی بەوە دەکەن، حکومەت بەنیازە ھاوشێوەی ھێزەکانی پۆلیس، بڕێک لە موچەی کارمەندانی ئاسایش پاشەکەوت بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دوو پێشنیاز ھەیە، یەکەمیان ئەوەیە ٣٠% لەموچەی ھەموو کارمەندێکی ئاسایش پاشەکەوت بکرێت، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە کە بەپێی پلەو بڕی موچەی کارمەندەکە، بڕی پاشەکەوتەکە دیاری بکرێت، بەمەرجێک لە ٤٠%ی کۆی موچەکەی تێپەڕنەکات.

سەبارەت بەم بابەتە، نازم کەبیر جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی ،ڕاگەیاندوە:" ئێمەش ئەم بابەتەمان بیستووەو بەدواداچوونی بۆدەکەین.


13092بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 9:12PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ