کوردستان

‌به‌رهه‌م ساڵح: کۆسرەت ره‌سوڵ پیاوێکی قارەمان و پێشمەرگەیەکی جوامێرە


بەرھەم ساڵح، سیاسەتمەدارو جێگری پێشووی دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی لە سلێمانی کرد، کە کۆسرەت رەسوڵی لێیەو رایگەیاند، کۆسرەت رەسوڵ پیاوێکی قارەمان و پێشمەرگەیەکی جوامێرە، "ھیوادارم ئەم نەخۆشیەی ببێتە دەرفەتێک بۆ کۆبوونەوەو کۆکردنەوەی ھەموو خەڵکە دڵسۆزەکانی ئەم نیشتیمانە". 

بەرھەم ساڵح، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتیشی: "کاک کۆسرەت، کێوێکە لەورە، کێوێکە لەئازایەتی، پیاوێکی قارەمان، پێشمەرگەیەکی جوامێر، ھاوڕێیەکی نزیک و ئازیزی منیشە، ھەموومان دوعای شیفای بەپەلەی بۆ دەکەین، ھیوادارم ئەم نەخۆشیەی کاک کۆسرەت ببێتە دەرفەتێک بۆ کۆبوونەوەو کۆکردنەوەی ھەموو خەڵکە دڵسۆزەکانی ئەم نیشتیمانە". 

بەرھەم ساڵح زیاتر درێژەی بە قسەکانی داو سوپاسی دکتۆرەکان، لەو رووەوە وتی: "سوپاسی دکتۆرو پسپۆرەکانی خۆمان دەکەین، کە لە ساتەوەختێکی زۆر ھەستیاری تەندروستی کاک کۆسرەت پێ راگەیشتن، ئەلحەمدولیلا نەشتەرگەریەکە، سەرکەوتووبوو ھیوادارم بە زوویی چاک بێـتەوە".


244بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 9:07PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ