کوردستان

عوسمان بایدەمیر ئازادكرا


عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپە لەدوای دەستگیركردنی بۆماوەی چەند سەعاتێك لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی توركیاوە ئازادكرا.
ئێوارەی رۆژی یەك شەممە، هێزە ئەمنیەكانی توركیا لەدرێژەی هەڵمەتەكانیان دژ بەئەندامان و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە(فڕۆكەخانەی ئەتاتورك)ی  شاری ئیستانبوڵ  عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری شاری ڕوحا و ووتەبێژی هەدەپەیان دەستگیر كرد، بەپێی زانیارییەكان بایدەمیر دوای دەستگیركردنی گواستنەوەی بۆ دادگای باكركۆ-ی ئەستەمبوڵ ووتەی لێوەرگیراوە و دواتر ئازادكراوە.
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان) پێنجەم دادگای سزا قورسەكانی رووها بڕیاری دەستگیركردنی بۆ عوسمان بایدەمیر دەركرد.
 

144بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 8:42PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ