رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڤیدیۆ؛ ئەمریكییەكان بە فڕۆكەو هامەری خۆیان ئەبومەهدی موهەندیسیان لە بەغداوە گەیاندە نەجەف


موەفەق روبەیعی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا باس لەوە دەکات کاتێک کە ئەمریکییەکان ئەبومەھدی موھەندیسیان بە ھێلیکۆپتەر و ھامەرەکانیان لە بەغداوە گەیاندۆتە شاری نەجەف بێ ئەوەی بیناسنەوە.

روبەیعی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا باس لەوە دەکات، کاتێک کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بووە، ئەبومەھدی موھەندیسی بردۆتە ناو "ناوچەی سەوز"ی شاری بەغدا و پاشان ئەمریکییەکان لەوێوە بە ھێلیکۆپتەر گەیاندوویانە شاری نەجەف. ئەوەشدەخاتەڕوو کە دواتر ھەر بە ھامەری ئەمریکییەکان، موھەندیس لەناوچەی حامیەی نەجەفەوە گەیەندراوەتە ناو بینای پارێزگا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ساڵی ١٩٨٣ەوە ئەبو مەھدی موھەندیس بە تۆمەتی تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و فەرەنسا لە کوەیت لەلایەن ئەمریکییەکانەوە داواکراوە و ناوی لە لیستی تیرۆری ویلایەتە یەکگرتووەکاندایە.




4639بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 8:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ