رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

داعش شارێك كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه‌


دوای لەدەستدانی شاری ئەلبوکەمال لەسنوری نێوان عیراق – سوریا لە نزیک پارێزگای دێر ئەلزور، جارێکی تر داعش شارەکە لەدەستی ھێزەکانی سەربە رژێمی سوریاو حەشدی شەعبی وەردەگرێتەوە.

 

ئاژانسی ھەواڵی سپۆتینگی روسیا، بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ بەتەواوی جارێکی تر شاری ئەلبوکەمال لەسنوری نێوان سوریا – عیراق لەنزیک دێر ئەلزور کەوتەوە دەستی گروپی تیرۆرستی داعش.

 

رونیشکردوەتەوە، داعش ھێرشی لەناکاوی ئەنجامداوەو گەمارۆی شارەکەی داوەو دواتر دەستی بەسەردا گرتووەو زیانی بەھێزەکانی سەربە رژێمی سوریا و ھێزە شیعەکان گەیاندوە.


4180بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Nov 12 2017 8:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ