رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ھێزە عێراقیەکان : یەکێتی ١٥٠ تیرۆرستی ڕادەست کردوین


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ئاشکرا کرد کە لە ڕێگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ١٥٠ تیرۆریستیان وەرگرتوەتەوەن ھاوکات ئاشکراشی کردووە کە پارێزگای کەرکوک ١٤ ساڵە نەپشکندراوە، ئاساییە ئێستا بپشکندرێت.
 
عەمید یحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سۆمەرییە نیوز ئەوەی ڕاگەیاندووە کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی ١٥٠ تیرۆریستیان ڕادەست کراوە.
 
لە بەشێکی لێدوانەکەدا عەمید یحیا ئاماژە بەوە دەکات: "چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردی ھەن کە ھەوڵ دەدەن پڕوپاگەندە و درۆ بڵاو بکەنەوە، ئێمەش بە وردی وەڵامیان دەدەینەوە".
 
ھەروەھا ئاماژەی بەوەش کردوە کە: ئۆپەراسیۆنی پشکنینی کەرکوک تەنیا گەڕەکە کوردییەکان ناگرێتەوە، کاتێک ھێزەکانمان دەردەچن بۆ پشکنین، دەبن بە دوو بەش، بەشێک دەچێتە گەڕەکە کوردییەکان و بەشێکیش دەچێتە گەڕەکێکی تورکمانی یان عەرەبی".
 
رەسول جەختی کردوەتەوە کە: کەرکوک ١٤ ساڵە نەپشکندراوە، ئاساییە ئێستاکە بپشکندرێت، ئەو پشکنینە ئەوە چەکانەش دەگرێتەوە کە لە ماڵەکاندا ھەن، کاتێک لە چەکێک زیاتر لە ماڵێک بدۆزینەوە، تەنیا یەکێکیان دەھێڵینەوە و ئەوانی دیکە دەستی بەسەردا دەگرین، ئەو چەکەی دەشمێنێتەوە، ژمارە و ناوی خاوەنەکەی ناونیشانی ماڵەکەی دەنووسین".
 
پێشتریش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە رۆژی ١٢ی مانگی ڕابردوو داوای لە حکومەتی ھەرێم کرد کە ئەو تیرۆریستانەیان ڕادەست بکەنەوە کە لە حەویجە  ناوچەکانی دیکە ھەڵھاتوون، بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵیدا دادگاییەکی دادگەرییانە بکرێن.


606بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Nov 11 2017 11:50PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ