کوردستان

دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگیرە


نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتماتنیی کوردستان لەبارەی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ عەلی-یەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ عەلی تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

دەقی روونکردنەوەکە...
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١١-١١-٢٠١٧ باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ عەلی تێکچووە و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
د.دارا رەشید لەتیمی پزیشکی تایبەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی ایگەیاند: لەئێستادا کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایەو چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
ھەروەھا سوپاسی خەمخۆری کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە لەوەی کە ئێستا بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.


نوسینگەی ڕۆژنامەوانی
کۆسرەت ڕەسول عەلی


326بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 8:42PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ