کەرکوک

بە فەرمی ناردنی فەوجێک لە پاسەوانەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کەرکوک ھەڵوەشایەوە



عەبادی  بەفەرمی   داوای لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کردووە کە بەھیج شێوەیەک  ھیج ھێزێک رەوانەی شاری کەرکوک نەکات تەنیا  یەک فەوج بۆ ناوجەی دووز خورماتوو رەوانە بکرێت  بەھۆی دروست بونی بۆشای ئەمین لە شاری بەغدا ,

سەرجاوەیەک لە لیوای سەرۆکایەتی کۆمار  بە کوردستان چواری راگەیاند:"  ئەمرۆ بە فەرمی لە لایەن عەبادیەوە بریاری ناردنی فەوجێک لە پاسەوانەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ شاری کەرکوک ھەڵوەشایەوە", 

سەرجاوەیەکە رایگەیاند   لەبەربونی  ھێزە عێراقیەکان لە ناوجەی ئەنبار و موسڵ و کەرکوک  کە لە ئیستادا بەشێکی زۆری ھێزە ئەمنیەکانی شاری بەغداد  رەوانەی دەرەوەی ئەو شارە کراون بۆشایەکی ئەمنی گەورە دروست بووە  بەشێک لە پاسەوانەکانی سەرۆکایەتی کۆمار جەندین شوێنی گرنگ و ھەستیار لەناو شاری بەغداد دەپارێزن  بۆیە بەرۆیشتی ئەو ھێزانە بۆ شاری کەرکوک بۆشای ئەمنی زیاتر دروست دەبێت لە بەغدا ,  عەبادی  ناردنی ئەو ھێزەی رەتکردوتەوە بەھۆی  دروست نەبونی  بۆشای ئەمنی لە شاری بەغدا وە سەرجاوەکە رایگەیاند عەبادی رەزامەندی نیشان داوە تەنیا یەک فەوج لە پاسەوانەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ شارۆجکەی دووز خورماتوو بجوڵێن .



2238بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 7:56PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ