جیهان

بەڕێوەبەری پێشووی CIA داوا دەکات ئەمریکا ھیرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازیەکانی ئێران


بەڕێوەبەری پێشووی  CIA لەو باوەڕەدایە کە" بۆ کەمکردنەوەی ھەڕەشەکانی ئێران دەبێت ئەمریکا بە فەرمی بنکەکانی سوپای پاسداران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لەناو ببات."

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست-ی چاپی ئیسرایل کە دەنگی ئەمریکا ناوەڕۆکەکەی بڵاوکردوەتەوە، جەیمز ۆڵسی، بەڕێوەی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا دەڵێت: "بۆ کەمکردنەوەی ھەڕەشەکانی ئێران دەبێت ئەمریکا بە فەرمی بنکەکانی سوپای پاسداران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لەناو ببات."

ۆڵسی کە لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ تا ١٩٩٥ لە بەڕێوەبەرایەتی بێڵ کڵنتندا بەڕێوەبەری CIA  بوو، لە وتووژێک لەگەڵ رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست وتی: " دەبێت ٦ تا ١٢ بۆمبی حەوت تۆنی بەسەر بنکەکانی سوپای پاسداران فڕێ بدەینە خوارەوە."

جەیمز ۆڵسی باوەڕی وایە "بە سەرنجدان بەوەی سوپا سەرچاوەی تێرۆرسمە، دەبێت بە کردەوە ھەر شتێک کە بە جۆرێک پەیوەندیی بە سوپاوە ھەیە لە ناوی ببەین."

دەشڵێت: "پێم وایە کردەوەی ئێرانییەکان لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٦ کردیان و دەستیان بەسەر کەشتیییەکی ئەمریکاییدا گرت، تا شەڕ دروست بکەن.


747بینین‌‌‌
11 مانگ پێشتر - Nov 11 2017 7:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ