رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپاکەی ئەسەد دەیانەوێت رەقە لە دەستی ھێزەکانی سوپای سوریای دیمکراتی و ئەمریکا رزگار بکەنەوە


جەنەڕاڵێکی سوپای سوریا ڕایگەیاندووە، سوپای سوریا بەردەوام دەبێت لە شەڕ لە دژی گروپە چەکدارەکان و گۆڕانکارییەکانی عێڕاقیش بوونەتە بناغەی ئەنجامدانی یەکەم ھێرش بۆ سەر ڕەقە کە ئەمریکا لە ڕێگەی ھەسەدەوە داگیریکردووە. ئەو جەنەڕاڵە ڕاشیگەیاندووە، لە دوای ڕەقە سوپای سوریا ھێڕش دەکاتە سەر ئیدلب و ئیدلبیش لە دەست گروپە چەکدارەکان ڕزگار دەکات.

جەنەڕاڵ ھەیسەم حەسون لە سوپای سوریا بە ئاژانسی ھەواڵی سپوتنیکی ڕاگەیاندووە "سوپای سوریا ئۆپراسیۆن لە دژی گروپە تیرۆریستییەکان ئەنجام دەدات. یەکەمین ئامانجی سوپای سوریا بۆ سەر ڕەقە دەبێت، کە ئەمریکا لە ڕێگەی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک (ھەسەدە)ەوە داگیری کردووە".

جەنەڕاڵ ھەیسم حەسون ھۆکاری ئەوەی کە یەکەمین ھێرشی سوپای سوریا لە دوای شەڕی داعش بۆ بەرامبەر ڕەقە دەبێت، وتویەتی "ھێزەکانی سوریا لە نزیک ڕەقەدان. ئەوەش وایکردووە پێویستیمان بەوە نەبێت کە چەک و تەکنەلۆژیا و پێداویستیی سەربازی لە ڕێگای دورەوە بگوێزینەوە".

ئەو جەنەڕاڵەی سوپای سوریا ئەوەشی وتووە، کە گۆڕانکارییەکانی عێراق دەبنە بناغەیەک بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ڕەقە و بە وتەی ھەیسەم حەسون "ئیتر سنوور و خاڵە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا لەلایەن بەغداوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئەوەش بەومانایەیە، کە ھێزەکانی ھەسەدە ئیتر ناتوانن بە ئاسانی سنووری نێوان عێڕاق و سوریا بەکاربھێنن، یان لێی بپەڕنەوە".

بەپێی قسەکانی ئەو جەنەڕاڵەی سوپای سوریا، لە دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای حکومەتەکەی بەشار ئەسەد شاری ڕەقەیان کۆنتڕۆڵکرد، ھێرشەکانیان بۆ سەر شار و پارێزگای ئیدلب دەستپێدەکات، کە لە ئێستادا ئیدلب لە دەست گروپە چەکدارەکانی تەحریری شام (باڵی قاعیدە لە سوریا) و ئەحراری شام (گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیا لە سوریا)دایە.


406بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Nov 11 2017 7:12PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ