هەمەڕەنگ

هه‌رگیز سێكس له‌ ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه‌ ئه‌نجام مه‌ده‌



ڕێکخراویی تەندروستی جیھانی سێکس لێکۆڵینەوە و بابەتی زۆری لەسەر سێکس ئەنجام دا لە ڕێگەی دەمەوە کە چی بەسەر جەستەدا دێنێت .

دەرکەوتووە سێکس لە ڕێ ی دەمەوە دووچاری گەورەترین نەخۆشیت دەکات بەناوی نەخۆشی (سیلان) کە چارەسەر کردنیشی زۆر زەحمەتە بگرە مەستەحیلە چارەسەر بکرێت .
دیارە ئەنجامدانی سێکس لە ڕێگەی دەمەوە دووچاری بەکتریات دەکات ئەم بەکتریایەش لە ناو ئەندامی زاوزێ ی ھەردوو ڕەگەزدا بوونی ھەیە کە زۆر خێرا تووشی دەبیت و توانایەکی ئێجگار زۆری ھەیە کە خێرا بڵاو ببێتەوە بەلەشدا و زۆر چالاکانە کار دەکات .
بە پێ ی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە نزیکەیی (٧٨) ملیۆن کەس دووچاری ئەم نەخۆشییە بوونەتەوە ھەر لە ڕێگەی ئەنجامدانی سێکسی دەمەوە کە بۆتە ھۆی نەزۆکییان .
ھەر ئەم ڕێکخراوە لە (٧٧) وڵاتدا ئاماژەی بە نەخۆشی سیلان داوە کە پێویستە دوور بکەونەوە لەو جۆرە سێکسە تا دووچاری نەزۆکی نەبنەوە ، ناتوانرێت دەست بگیرێت بەسەر ئەم بەکتریا و نەخۆشییەدا ، چونکە زۆر خێرا فراوان و بڵاو دەبێتەوە .
پزیشک (تیودورا) کە سەر بە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییە ئاماژەی بەوەدا لە گەڵ وڵاتانی ژاپۆن و فەرەنسا و ئیسپانیا بتوانن پێکەوە چارەسەری تەواوی ئەو جۆرە نەخۆشییە بدۆزنەوە .
نەخۆشی سیلان چی یە ؟
بە زیرەکترین نەخۆشی بەناوبانگە ، چونکە ھەر جارە و شێوەیەک وەردەگرێت و لە توانایدا ھەیە زۆر بەھێزانە بەرگری لە خۆی بکات و نایەڵێت چارەسەرەکە لەناوی ببات ، چونکە شکڵ و شێوەی گۆراوە لەبەر ئەوە چارەسەرەکە بۆی نادۆزرێتەوە .
ھەوکردنی ئەندامی زاوزێ ی ھەردوو ڕەگەز کاریگەری تەواوی بەسەر ئەم بەکتریایەوە دەبێت ، چونکە ئەم بەکتریایە گەشەیەکی بەھێزی ھەیە لەبەر ئەوە کاتێ دەم بەر ئەو ئەندامە زاوزێیە دەکەوێت لیکی ناو دەم ڕاستەخۆ بەکتریاکە وەردەگرێت و دەگوێزرێتەوە .
لە ولایەتی یەکگرتووی ئەمەریکا یەکێکە لەو ویلایەتانەی کە زۆر ئەم نەخۆشییە تێدا بڵا وە ، چونکە پیاوان لەگەڵ پیاوان یان مێینە لەگەڵ مێینە سێکس ئەنجام دەدەن دیارە بۆ وەرگرتنی چێژ و ئارەزوو بازییان زیاتر خوو دەدەنە سێکسی دەم ، ھەر ئەم نەخۆشییەش رێگە خۆش کەرە بۆ تووش بوونت بە نەخۆشی ئایدز کە زۆر بڵاوە لە ویلایەتی ئەمەریکا .

سەرچاوە : عباقرە و عشاق . وەرگێرانی  ئاراستە 


11244بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 1:33AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ