کوردستان

هەڵگورد حیکمەت: رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە لە رووداوەکانی کەرکوک بەشداربوون


ھەڵگورد حیکمەت بەرێوەبەری گشتی ڕۆشبیری و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی پشمەرگە وتی " لەسەر ڕووداوەکانی مانگی رابردووی کەرکوک بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو ھەیە کە کەسانێکی پێبدرێتە دادگا".

ھەڵگورد حیکمەت لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتیشی " بەھۆی بارودۆخ و بوونی فشارەوە ئێمە توانیومانە لەحاڵەتی بەرگریدابین بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی تر کە ماومانە، ئەگەرنا لە بەرنامەماندا ھەیە کە ڕێوشوێنی یاسایی دژ بەھەموو ئەو کەسانە بگرینە بەر."

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی لە کەرکوک ڕوی دا پێش ھەموو شت پرسێکی سیاسیە و پێوستە حکومەتی ھەرێم لێکۆڵینەوە بکات، پێویستیشە یەکێتیش لەناوخۆی خۆیدا قسەیەکی ھەبێت.

ھەروەھا ھەڵگورد حیکمەت ھێرشی سوپای عیراقی بۆ سەر کەرکوک بەپیلانی ھەرێمیی و ناوچەیی ناوبرد کە حکومەتی عیراقی جێ بەجێی کرد.

 ١٦ی مانگی ڕابردوو سوپای عیراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر پارێزگای کەرکوک و ھێزەکانی پێشمەرگە و بەرپرسە کوردەکان لەو شارە کشانەوە و شارەکە بەتەواوی کەوتە دەست سوپای عیراقی و چەکدارانی حەشدی شەعبی.

لە دوای رووداوەکەش، بەرپرسانی پارتی بەتایبەت مەسعود بارزانی ھەندێک لە بەرپرسانی یەکێتی بە خیانەتی نیشتیمانی و تێوگلان لەو رووداوە تۆمەتبار کرد.


1143بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 10 2017 7:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ