راپۆرت و لێکۆڵینەوە

شەنگال لە ئاراستەی کردنی موشەک بۆ ئیسرائلەوە بۆ پێگەی ھێزە ئێرانیەکان




عەمید رکن حازم الایوبی   فەرماندەی گشتی موشەکانی عێراق  فەرمانێکی ئاراستە کرا موشەک ئاراستەی ئیسرائل بکات کە فەرمانەکە لە سەدام حسێن  سەرۆکی گشتی ھێزە جەکدارەکانی عێراق  دەرکرابوو

لە گەرمەی بۆمبارانی عێراق لەلایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا سەدام ناچار بکەن مل بۆ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بدات و کوێت بەجێ بێڵێ کە ھێزەکانی لە ٢ی ئۆگەستی ١٩٩٠دا داگیریان کردبوو. تەنیا  دوو شەو و دوو رۆژ لە دوای دەرکردنی بڕیارەکە   عەمید رکن  حازم الایوبی   ھەموو  ئامادەسازیەکی کرد  بۆ ھاویشتی ئەو موشەکانەی کە سەدام حسین  داوای لێکردبوو  .  
بە پێیئەو بەڵگانەی  کە لە لایەن دەزگا ھەواڵگریەکانی  عێراق بەڵاوکراوەتەوە   ئەو شوێنەی کە رژێمی سەدام ھەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی مووشەکەکان ئاراستەی ئیسرائیل بکان جیای شەنگال بوو :
چیای شنگال، سەربەرزانە لە ناوەندی سارای باشووری ڕۆژئاوای ھەرێمی کوردستاندا، چووە بەئاسماندا، درێژیی زنجیرە چیای شنگال، ٧٧ کیلۆمەترە کە لەئاست سنووری کوردستانی سووریا تەواو دەبێ، پانییەکەی ١٣ کیلۆمەترە و ١٤٧٠ مەتریش کە دەکاتە سەری 'چل مێرا'، لە ئاستی دەریاوە بەرزە. سەری 'چل مێرا'، واتە چل پیاو، ناوەکەی لە میتۆلۆجیای ئێزیدییەوە وەرگیراوە، ھاوکات ناوی مەزارێکی پیرۆزی کوردانی ئێزیدییە وا بەسەر لوتکەکەوە و ڕۆژانە دەیان خێزانی ئێزیدی زیارەتی دەکەن، ئەڵبەت پاش ڕووخانی ڕێژیمی سەدام،  پێشتر بواریان نەدەدا ئێزیدییان بەسەر چیا کەون و بچنە 'چل مێرا'، چونکە پێگەیەکی سەربازیی گرینگی سوپای ڕێژیمی عێراق بوو.

ھەر لەو فەرمانەی رەوانەی  عەمید روکن  حازم الایوبی کرابوو  کە سەدام حسین رایگەیاندبوو   ئاراستەکردنی موشەک بۆ ئیسرائیل بەردەوام بێت رۆژانە تا کاتی ئاگادار کردنەوە  بۆ جی بەجێ کردنی فەرمانەکەی سەدام حسین لە رێکەوتی ١٨-١- ١٩٩١ کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە کە بەم شێوەی خوارەوە بوو :
لە رۆژی ھەینی ١٨-١-١٩٩١  عێراق شەش مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی شەممە ١٩-١-١٩٩١  عێراق سێ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی سێ شەم ٢٢-١-١٩٩١  عێراق سێ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی چوار شەم ٢٣-١-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی ھەینی ٢٥-١-١٩٩١  عێراق شەش مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی شەممە ٢٦-١-١٩٩١  عێراق شەش مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی دووشەم ٢٨-١-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی پێنج شەم ٣١-١-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی شەممە ٢-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی یەک شەم ٣-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی شەممە ٩-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی دوو شەم ١١-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی سێ شەم ١٢-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی شەممە ١٦-٢-١٩٩١  عێراق دوو مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی سێ شەم ١٩-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی ھەینی  ٢٢-٢-١٩٩١  عێراق دوومووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد بەڵام لە لایەن ھێزی بەرگری ئەمریکاوە بە دژەمووشەکی باتریوت خرایە خوارەوە 
لە رۆژی شەممە  ٢٣-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد
لە رۆژی دووشەم  ٢٥-٢-١٩٩١  عێراق یەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد  لەجۆری مووشەکی سکۆد

ئەمە ھەموو ئەو مووشەکانە بوو کە ئاراستەی وڵاتی ئیسرائیل کرا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە  بەڵام تا ئیستا ھیج ئامارێکی دروست نیە کە جەند مووشەکی لەناو ئیسلائیل کەوتە خوارەوە , بەڵام بە پێی ئامارەکان بێت  لە ٣٩ مووشەکە  کە لە لایەن راگەیاندنەکانی جیاھان بەڵاوکراوەتەوە ١٠ مووشەکی لەناو خاکی ئیسرائل کەوتۆتە خوارەوە بەڵام  دەزگای ھەواڵگری عێراق لەو کاتەدا  ھەموو ئەو دەنگۆیانیە رەت دەکردوە و رایگەیاند  کە زیاتر لە  ٣٧ موشەک ئامانجی خۆی پێکاوە  .






2351بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 10 2017 7:11PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ