راپۆرت و لێکۆڵینەوە

ھێزەکانی پارتی لە محوەری پێنج بۆ پاشەکشەیان کرد لەکاتێک دا بۆ بەرگری شوێنێکی گونجاوتر بوو لە پردێ



ئەمە دووم راپۆرتی کوردستان چوارە لەسەر جۆنیەتی کشانەوەی ھێزە کوردیەکان ئەم جارە   کوردستان چوار   بە راپۆرتێک  باس لە پاشە کشەی ھێزەکانی پارتی ئەکات لە محیوەری ٥ی رۆژئاوای  کەرکوک کە ھەموو ھێزەکانی ئەو ناوجانە لە  مەلاعبداللە  و تا  محوەری موسڵ  ھێزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان لەوناوجانە باڵادەست بوو ,

لە شاری کەرکوک ھێزەکانی پارتی لە  مەلاعبداللە  تا میحوەری  موسڵ جێگر کرابوون بە ھەردوو بیرە نەوتەکاین ھافانا و بای حەسن  ئەوەی کوردستان چوار دەیەوێت لەم راپۆرتە بیخاتە روو تەنیا میحوەری ٥-ی رۆژئاوای کەرکوک کە لە لایەن  کەمال کەرکوکی سەرپەرشتی ئەو محوەرەدەکرا ,

 لەکاتێک دا ئەو شوێنانەی  ھێزەکانی پارتی لێ جێگیرا کرابوون  ناوجەیەک بوو کە  شاخ و گرد بونیان ھەبوو پارتی سەنگەری بەھێزی دروست کردبوو جیاوازتر لە شوێنەکانی میحوەرەکانی یەکێتی  کە ناوجەکانیان دەشتای بوون و قەڵای دەستکردیان دروست کردبوو ,

 پارتی ھێزیکی زۆری لە  ناوجەی خرابە رووت و دوبس  ھەردوو  گێڵگە نەوتیەکانی ھافانا و بای حەسن جێگیر کردبوو  ئەوەی جێگای باسە ئەم ھێزانەی پارتی تەنیا نەیان توانی بەرگریەکی کەمیش لەو شوێنانە بکەن  بە بێ ھیج شەرێک پاشەکشەیان کرد لەکاتێک دا تەنیا ھێزەکانی پارتی لەو شوێنانە جێگیر کرابوون و دەیان توانی وەک و فشارێک ھێزەکانیان لە ھەردوو گیڵگەی نەوتی ھافانا و بای حەسەن  زیاتر بەرگری بکەن جونکە حکومەتی ناوەند نەی دەویست ھیج زیانێک بەو دوو گێڵگە نەوتیانە بگات و سەرئەنجام پارتی  بە جۆڵکردنی ئەو شوێنانە بێ ھیج شەرێک حکومەتی عێراقی بە ئامانجەکەی گەیاند ,

لە بەرەبانی ١٦ی ئۆکتۆبەر  محوەری پێنجی پارتی  وەک و ئاماژەیەک بۆ مانەوەی خۆیان  رایانگەیاندبوو ھێزەکانمان جونەتە میحوەری پێنجەوە کە لەلایەن ھێزەکانی یەکێتیەوە سەرپەرشتی دەکرا و رێگری لە  ھێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی ئەکەن  بەڵام ئەم ھەواڵە تەنیا یەک کاتژمێری خایاند و  بگرە نەک ھێزەکانی پارتی لە محیوەری پێنج  لە میحوەری چواریش  بێ شەری پاشەکشەیان کرد 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە :"پارتی لە پێش یەکێتی ئامادە سازی ئەنجام داوە کە لە محوەری پێنج تا محیوەری موسڵ بێ ھیج شەرێک پاشەکشە بکەن  " , ئەگەر لە محوەری  پێنج  پارتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی رابگرتایە جونکە ئەو ناوجانە لە رووی نەخشەی سەربازیەوە  ناوجەیەکی گونجاوترە  بۆ بەرگری کردن وەک لە دەشتایەکانی ناوجەی پردێ کە  پارتی لەوی ھێزەکانی کۆکردەوە  دەستی بەشەر کردن کرد پرسیارەکە لێرە دێتە پێشەوە  بۆ پارتی پارێزگاری لە محوەری پێنج نەکرد  کە ناوجەیەکی باشترە بۆ بەرگری   وەک لە پردێ ؟

ئەو ھێزەی لە ھەردوو بیرە نەوتەکانی ھافاناو بای حەسەن ھەبوو بە ئاراستەی باکوری عێراق پێشمەرگە دەی توانی  ھیرشەکانی سوپا و حەشدی شەعبی لەوێ رابگرێت  رێگری لە ھیرشەکان بکات  جونکە حکومەتی ناوەند  رێگری ئەکرد ئەو بیرەنەوتانە  بتەقێنەوە یان زەرەریان لێ بکەوێت  بەڵام ھێزەکانی پارتی  بێ ھیج شەرێک کشانەوە  و رادەستی حکومەتی ناوەندیانی کرد ,

پارتی بە بیانوی جۆڵکردنی سەنگەرەکانی میحوەری چوار یەکێتی تۆمەت بارئەکات لە کاتێک دا ئەگەر ھێزەکانی پارتی پاشەکشەیان نەکردایە تەنیا پارتی لە بەشی رۆژھەڵاتی محوەری پێنجەوە  سەنگەرێک جۆڵ دەبوو  و کە ھێزەکانی پارتی دەیان توانی  لە رێگەی خەرابە رووتەوە  ئەو بۆشاییە ئەمنیە بەتەواوی پربکەنەوە شوێنی ھێزەکانی یەکێتی بگرنەوە  بەڵام ھێزەکانی پارتی  بێ ئەوە بیلانی بەرگیان ھەبێت یان پیلانی شەر راستەخۆ پاشەکشەیان کرد , 

وە لە کاتی کردنەوەی بەرەیەکی شەر لە بەرامبەر ھێزەکانی پارتی کە ئەویش لە جۆڵکردنی ھێزەکانی یەکێتی بوو لە ناوجەی تەلەلورد کە پارتی دەی توانی ئەو ھێزانەی لە لیوای وەزارەتی پێشمەرگە ھەیەتی لەناو محوەری چواری یەکێتی بونیان ھەبوو  ئەو سەنگەرانە پڕبکاتەوە   بەڵام پارتی لەگەڵ کشانەوەی ئەو ھێزانەی  لە محوەرەکانی یەکێتی بوو ھەمووی بۆ ناوجەی پردێ  بانگ کردەوە   

ئەمە لە رووی سەربازیەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە نەک سیاسی  جونکە پارتی لە رووی سەربازیەوە تەنیا پیلانی پاشەکشەی بەکارھێناوە لە ناوجە جێناکۆکیەکان نەک شەرکردن  وە پارتی لەبەر ئەوەی ھێزێکی زۆری لەو میحوەرانە جێگر کردبوو دەی توانی  تەنیا لە یەک سەنگەرەوە  ئەو بۆشایانە پربکاتەوە بەھۆی پاشەکشەی یەکێتی کە ئەنجامی دابوو.



4454بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 9 2017 11:29PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ