کوردستان

لەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی کۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح کۆدەبنەوە




کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، لەگەڵ جێگری دەستلەکارکێشاوەی دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، بەرھەم ساڵح کۆدەبێتەوەو، داوای لێدەکات بگەڕێتەوە نێو ریزەکانی یەکێتی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " دوای گەڕانەوەی لەدەرەوەی وڵات، بەرھەم ساڵح سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری لەماڵی کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەسەر پرسی کێشەکانی ناو یەکێتی گرێدەدەن".

لەو کۆبوونەوەیەدا، کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی داوای لە بەرھەم ساڵح کردووە کە بگەڕێتەوە نێو ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، سەرباری پێشاندانی ڕێزێکی زۆر لەلایەن بەرھەم ساڵحەوە، بۆ جێگری یەکەم، بەڵام داوای گەڕانەوەی بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی رەتکردۆتەوە.

ئەو پێشنیارەی کۆسرەت رەسوڵ لە میانەی ئەو رایەدا دێت کە کۆسرەت رەسوڵ لەدوای ھەڵوەشانەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەلایەن سەکردایەتییەوە گەڵاڵەی کردووە، پێشنیارەکەش بەو شێوەیە کە دەستەیەکی سێ کەسی لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح و کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی دەستنیشان بکرێت، تا سازدانی کۆنگرەی گشتی ئەو حیزبە.

رۆژی شەممە ٤ تشرینی دووەم سەرکردایەتی یەکێتی بەزۆرینەی دەنگ متمانەیان لە مەکتەبی سیاسی سەندەوە، بەڵام ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەو گۆڕانکارییە قایل نین و رێگرن لەبەردەم ھەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی نوێداو بەمەش کێشەکانی یەکێتی پێی ناوەتە قەیرانێکی قوڵترەوە. 



2500بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 9 2017 9:31PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ