کوردستان

ئاشتی هەورامی هەڵهاتووە


پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشکرایدەکات، ئاشتی ھەورامی ھەڵاتووەو ھەرێمی کوردستانیشی جێھێشتووە، دەشڵێت: زۆر باش دڵنیام کە رۆژێک دێت دەبرێتە زیندان.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، ڕۆژێک پێش داخستنی فڕۆکەخانەی ھەولێرو سلێمانی، د.ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان، ھەرێمی کوردستانی جێھێشتووەو ئێستاش لە لەندەنە.
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، وەزیری سامانە سروشتییەکانی بە ھۆکاری بەشی ھەرە زۆری نەھامەتییەکانی کوردستان تۆمەتبار کردووەو رایگەیاندووە: نەھامەتییەکان بەھۆی زانیاری ھەڵەو نادروست و گەندەڵی و فرت و فێڵی ئاشتی ھەورامییەوە بوو.
ھەروەھا نوسیویەتی: کوردستانیان خستووەتە ژێر باری قەرزێکی زۆر، خەڵکیان بێ موچە کردو زەلیلیان کردین لە بەردەم بەغدا، ئێستاش ھەڵدێن.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت: پێشتر دەیان جار ھاوارمکرد ئەم کابرایە تووشی نەھامەتیمان دەکات و ھەڵدێت.
عەلی حەمە ساڵح پێشبینی بۆ چارەنووسی ئاشتی ھەورامی کردووەو رایگەیاندووە: زۆر باش دڵنیام لە ھەرکوێ بێت، ڕۆژێک دێت دەبرێتە زیندان.


3073بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 9 2017 9:20PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ