رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عه‌بادی: چه‌ند گه‌نده‌ڵیه‌كانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرابوون


سەرۆک وەزیرانی عیراق لەتازەترین لێدوانیدا لەسەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی جەختدەکاتەوە، کەچەند گەندەڵیەکانی ناو ئەو ھێزانە ئاشکرابوون کە پەیوەندی بە بەرپرسە باڵاکانیانەوە ھەیە.

 

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە: چەند گەندەڵیەکی ناو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا بووە کە ھەندێک لەسەرکردەکانیان بابەتی پاراستنی مافەکانی حەشد وەک ئامرازێک بەکاردەھێنن بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن.

 

وتووشیەتی: کۆمەڵێک ناوی نادروستیان داناوە کەلەو رێگەیەوە بەناوی زیاترکردنی مافەکانی حەشدی شەعبی  لەو رێگەیەوە مافەکانیان دەدزن بۆ خۆیان. 

 

چاودێران پێیانوایە، سەرەڕای خستنەڕووی ئەو تۆمەت و بەڵگانە لەلایەن عەبادیەوە بەڵام ھیچ شتێک ناتوانێت ببێتە رێگر لە بەشداریکردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عیراق.


851بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Nov 9 2017 7:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ