کەرکوک

ھۆکاری کشانەوەی بەشێک لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک ئاشکرا کرا


سەفا تەمیمی، گوتەبێژی چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە حەشدی شەعبی بە ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی راگەیاندووە، سەرجەم یەکە سەربازییەکانی نێو شاری کەرکووک بە دەست سوپا و ھێزە ئەمنییەکانە، بۆیە ھێزەکانیان لە شارەکە کشاندووەتەوە.

گوتەبێژی چەکدارانی سەرایا سەلام، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بارەگاکانیان لە شاری کەرکووک ھێرشی چەکداری نەکراوەتەسەر، بەڵکو لە رێگەی کردەوەی تیرۆریستی و بۆمبی چێندراوەوە ھێرشیان کراوەتەسەر.

سەرایا سەلام، ھێزێکی سەر بە رەوتی سەدرە و لە دوو رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر فەرمانی بە چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر حەشدی شەعبی کرد لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا لە شاری کەرکووک بکشێنەوە.


3601بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 9 2017 7:13PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ