کوردستان

كادرێكی باڵای یه‌كێتی وازی هێنا




زانا ھەورامی نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی جێگری سکرتێری گشتی، دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی و مەکتەبی پەیوەندییەکانی حزبەکەی کردووە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

لە نووسراوەکەدا زانا ھەورامی نووسیویەتی: "ڕەوشی ناوخۆی ڕێکخراوەکەمان لەم دوو سێ ساڵەی دواییدا و بە تایبەتیی لەم چەند ھەفتەیەی داواییدا رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو ھەڵدێر دەچێت، ئەویش بەھۆی بێسەرەوبەرەیی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی کە بەداخەوە بێ گوێدانە ڕابردوویەکی شکۆداری ئەو ڕێکخراوە و شەھیدانی و ھەموو ئەو قوربانییانەی دراون، پێشخستنی بەرژەوەندیی کەسیی و فەرامۆشکردنی بەرژەوەندیی گشتی، نەبونیی سیاسەتێکی ڕوون لە ئێستادا و بۆ ئایندە ، پەرتکردنی ڕیزەکانی ناوخۆی یەکێتیی و ھەتادوایی دێت".

زانا ھەورامی دەڵێت: "من وەک کادرێکی ئەو رێکخراوە، ئاسۆیەکی روون نابینم لەو سەرکردایەتییەی ئەمڕۆی رێکخراوەکەم، ھەر بۆیە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم وەک نوێنەری یەکێتتی نیشتمانی کوردستان لە دەزگاکانی یەکێتیی ئەوروپا".

ئەمەش دەقی نووسراوەکەیە:



7632بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 8 2017 10:06PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ